English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شانۆگەرییەک بەبۆنەی رۆژی جیهانیی شانۆ نمایشکرا
2018-03-28 [04:44 AM]

ZNA – هەولێر


بەبۆنی رۆژی جیهانیی شانۆوە کە ساڵانە لە 27 ئازار یادی دەکرێتەوە، شانۆگەرییەک لە هەولیر نمایشکرا.

 

 
شانۆگەرییەکە بەناوی "لەودیو چی روودەدات؟"یە و بەیانی ئەمڕۆ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر نمایشکرا.

 

لەم نمایشەدا فەرهەنگ غەفوور، بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و بەکر خالید، بەڕێوەبەری پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر و ژمارەیەک زۆر لە هونەرمەندان و قوتابیانی پەیمانگا، ئامادەبوون.

 

ئەم بەرهەمە لەلایەن سەندیکای هونەرمەندای کوردستان بە هاوئاهەنگیی لەگەڵ بەشی شانۆ لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر نمایشکرا.

 

شانۆگەریی "لەودیو چی روودەدات؟" لە سیناریۆ و دەرهێنانی  فەرحان حەسەنە و بەرجەستەکردنی هەریەک لە ئاکام شێرزاد، رێکار سەعدی، محەمەد قادر، بەشیر مشیر و هەرێم نەبەزە.





ئەم هەواڵە 8194جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad