English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سودێکی تری سرکەی سێو بزانە
2018-03-28 [11:00 AM]

هه‌ولێر - ZNA


گۆڤاری فرۆیندینی ئەڵمانی ئاشکرایکردوە کەسرکەی سێو ھاورێی گەدەیە و بەسوودە بۆ چالاککردنی ھەرس و نەھێشتنی ئازاری ناوسک و ئاوسانە.


گۆڤارە تایبەتمەندەکە بەتەندروستی و جوانی ئاشکرایکردوە کەسرکەی سێو ھاوکاریش دەکات لەرێکخستن و کۆنترۆڵی شلەی ھەرس و کەمکردنەوەی ھەستی بێزارکەری دڵەکزێ.


ھاوکات ترشی سێوەکە جیادەکرێتەوە بەکاریگەری دژە بەکتریا و بەکتریای زیانبەخشی ریخۆڵە.


لەلایەکی ترەوە سرکەی سێو کانگای کانزاکانە و دەوڵەمەندە بەکالیسیۆم و مەگنیسیۆم و سۆدیۆم و ئاسن، بەسوودیشە بۆ جومگەکان و کرکڕاگە.


ھاوکات گۆڤارەکە ھۆشداری داوە لەخواردنی رێژەیەکی زۆری سرکەی سێو کەکاریگەری نەرێنی ھەیە و دەکرێ کەوچکێکی بخرێتەوە نێو کوپێک ئاوەوە.





ئەم هەواڵە 8104جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad