English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زنجیرەیەکی بەڵگەنامەیی لەبارەی تایگەر وۆدز بەرهەمدێت
2018-03-28 [04:25 AM]

ZNA – هەولێر


کۆمپانیای جیجسۆ بۆ بەرهەمهێنانی هونەری، رایگەیاند، دەرهێنەری سینەمایی ئالێکس جیبنی، کاری دەرهێنانی بۆ زنجیرەیەکی بەڵگەنامەیی لەبارەی ژیان و چالاکییەکانی یاریزانی گۆلف، تایگەر وۆدز دەکات.

 

ئاژانسی رۆتەری بڵاویکردووەتەوە، وۆدز وەک یاریزانێکی یاریی گۆلف، ١٤ نازناوی جیهانیی بەدەستهێناوە.

 

جیبنی کە براوەی خەڵاتی ئۆسکارە، سوود لە کتێبی "تایگەر وۆدز" وەردەگرێت بۆ بەرهەمەهێنانی ئەم بەرهەمە هونەرییە.

 

کۆمپانیای بەرهەمهێنەر تاوەکو ئێستا کاتی وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمەی ئاشکرا نەکردووە.





ئەم هەواڵە 8269جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad