English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمی نوێی سەهیم عومەر لە حەوت فێستیڤاڵی جیهانیدا بەشداردەبێت
لە کاتی وێنەگرتنی فیلمی زاگرۆس
2018-03-28 [05:13 AM]


فیلمی سینەمایی "زاگرۆس" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد سەهیم عومەر خەلیفە و بەرهەمی بەلجیکا و هۆڵەندا، لە دوای بەشداربوون لە چەند فێستیڤاڵێکدا و بەدەستهێنانی چوار خەڵات، بڕیارە ئەمساڵ لە حەوت فێستیڤاڵی دیکەی جیهانیدا بەشدارببێت.

 

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە فێستیڤاڵی فیلمی " Aiguillon " لە فەڕەنسا، دەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی "Bengaluru" لە هیندستان، فێستیڤاڵی فیلمی " Zeeuws-Vlaanderen " و فێستیڤاڵی فیلمی "That Matter " لە هۆڵەندا بەشداردەبێت.

 

"زاگرۆس" یەکەم ئەزموونی خەلیفە لە دەرهێنانی فیلمی درێژدا، لە فێستیڤاڵی فیلمی "Mooov" لە بەلجیکا، فێستیڤاڵی فیلمی "Belmont" لە ئەمریکا و فێستیڤاڵی فیلمی "Gorinchem" لە هۆڵەندا بەشداردەببێت.

 

"زاگرۆس" لە 35مین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتیی فیلمی ئەنۆنای لە شاری ئەنۆنای لە فەڕەنسا خەڵاتی باشترین فیلمی وەرگرت کە بە خەڵاتی بینەران ناسراوە.

 

هەروەها ئەم فیلمە ئەمساڵ لە 47مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی رۆتردام لە هۆڵەندا بەشداربوو.

 

"زاگرۆس"  بەشداری لە 44مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی گێنت لە بەلجیکا کرد و خەڵاتی گەورەی فێستیڤاڵی بەدەستهێنا کە خەڵاتی "Grand Prix" بوو، هەروەها  دوو خەڵاتی لە بەشی پێشبڕکێی 18یەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئاڕەس لە فەڕەنسا بەدەستهێنا، کە خەڵاتی باشترین دەرهێنەر بوو لەلایەن لیژنەی دادوەری فێستیڤاڵ و خەڵاتی باشترین فیلم لەلایەن بینەرانەوە.

  

ئەم بەرهەمە سینەماییە  لە ١٤مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی سینەمایی دوبەیدا بەشداربوو و کاندیدی چوار خەڵات بوو و دوو نمایشی تایبەتی بۆ کرا.

 

"زاگرۆس" چیرۆکی شوانێک بەناوی زاگرۆس دەگێڕێتەوە کە هاوژینی خۆی زۆر خۆشدەوێت، بۆ ئەو کوردستان بەهەشتە، بەڵام هاوژینەکەی هاڤین و کچەکەی رەیهان، روودەکەنە بەلژیکا، دواتر زاگرۆزیش بڕیاردەدات بچێتە ئەو وەڵاتە.

 

سەهیم عومەر خەلیفە، لەرێگەی فیلمەکانییەوە زیاتر لە ١٠٠ خەڵاتی لە فێستیڤاڵە سینەماییەکاندا وەرگرتووە.





ئەم هەواڵە 8152جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad