English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چاكسازی حكۆمەتی هەرێم و پیلانی دووبارە
2018-03-29 [10:38 AM]

نووسینی: سەنار شرۆکی


رووداوەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست بە تایبەتی و كوردستان بە گشتی، بە شێوەیەكی گشتی دێن و تێپەر دەبن گۆرانكاری زۆر روو دەدەن كە زیاتر ئەو گۆرانكارییانە پەیوەستن بە بەرژەوندی ووڵاتە زڵهێزەكان و بە تایبەتیش ئەو ووڵاتانەی كە بە جۆرەك لە جۆرەكان پەیوەستن بە مافی كوردەوە، ئەگەر سەیری تەنیا چەند مانگەگ پێش ئەو ماوەیە بكەین ،دەبینین كە بە هەموو شێوەیەك كوردستان كەوتە بەر پلان و پیلانی دوژمنكارانەی دەوروبەر، ئەویش بە بەكارهێنانی ئالیكی ناوخۆیی.
لە رووداوەكانی 17ی شوبات، ئەوەی كە رویدا لە نەتیجەی قەیران وهەبوونی پاشكەوت نەبوو، بەڵكوو ئەو كاتیش بۆ مەبەستی موزایدەی سیاسی بوو كە تیاندا كۆمەڵەك گەنجی ئەو ووڵاتە گیانیان لە دەستدا لە پێناو خوێنی ئەو خێر لەخۆ نەدیوانەشدا كۆمەڵەك كەسی هەڵپەرست گەیشتنە پارڵمان.
ئەگەر سەیری رووداوەكانی ئەو كات و ئێستادا بكەین دەبینین كە هەمان سیناریۆ لە قاڵبی هەمان بارودۆخ بە بێ‌ جیاوازی دووبارە دەبیتەوە،لەوانەش هەمان ئەو حیزبانەی كە داوای گۆرینی سیستەمی سیاسییان دەكرد ، بە هەمان پرۆپۆزەڵە هاتونەتە مەیدان و هەمان داخوازییان بە سوود وەرگرتن لە شەپۆلی نارەزایەتییەكان هەیە.
بەڵام ئەوەی كە لە بەر چاو ناگیرێت هۆكاری دروست بوونی ئەو بارودۆخانەیە بە بێ‌ ئەوەی رەچاوی ئەوە بكرێت ئاخۆ هۆكاری دروست بونی چی بووە؟بەراست ماف لە لای كێیە و دەبیت لە كێ‌ بسەندرێت؟
لە راستیدا لە پێش رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەردا هەر لە پێناو كۆكردنەوەی دەنگی هەڵبژاردنیش زۆرینەی عەرەب بە شیعە و سونیشەوە لە پارڵمانی عێراق كۆمەڵەك بریار و یاسایان دژی كوردستان دەركرد تەنانەت كۆمەڵەك  ئەندام پارڵمانی كوردستانیش لە وریزەدا بوون و ئەجیندای دوژمنانیان بە ناوی تۆڵە سەندنەوە لە بڕی كوردستان جێبە جێ‌ دەكرد، بە بێی ئەوەی سەیری دەرهاویشتەكانی ئەو بارودۆخە بكەن.
برینی موچە و قوتی خەڵك ئەو بابەتە نەبوو كە حكومەتی هەرێم داهێنانی بۆ كردبیت بە ڵكوو دەستی دەرەكی بە هاوكاری كەرەستەی ناوخۆیی، ئەو بارودۆخەی خوڵقاند، ئەوانەش پێویست بە ئاماژە بۆ كردنیان ناكات.
سەرەرای هەموو ئەو بارودۆخانە و هێرشی داعش و شاڵاوی بەربڵاوی ئاوارەكان لە رۆژئاوا و ناوەراستی عێراق و هەموو ئەو ناوچانەی كە كەوتبونە بەر هێرشی دڕندانەی داعش ،كوردستان لە قەیرانەكی قورسی ئابوری بە هۆی داتەپینی نرخی نەوت و بڕینی بودجەو موچەی كوردستان تێپەری دەكرد.
 حكومەتی هەرێم بۆ ئەوەی بتوانیت ئەو بارودۆخە نەخوازراوە كۆنترۆڵ بكات هەستابە راگەیاندنی سیاسەتی پاكسازی و چاكسازی و زكهەڵگۆشینی كە لە هەموو دوونیا لە كاتی قەیرانەكاندا باوە كرد ئەویش تەنیا لە بەرژەوەندی كوردستاندا بوو بەس.
بەڵام خیانەتی كاڵفامەكانی ناو یەكیەتی لە 16 ئۆكتۆبەر بە رێككەوتنەكی ژێر بە ژێر كوردستانیان تووشی بارودۆخەكی دژوار كرد و بە هاوكاری هەمان ئەو دۆژمنانە و بە هەمان كەرەستەی ناوخۆیی لە هەوڵی سرینەوەی حكومەت و نیشتمان و تەنانەت نەتەوەی كورد بوون، بەڵام دووربینی سیاسەتەكانی حكومەتی هەرێم هەموو ئەو پیلانانەی تێكشكاند و سەرەرای ئەو پەراوێز خستن و ئابڵۆقەی ئابوری و سیاسی و كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان  توندرا زۆرترین هەنگاو بە ئاراستەی چاكسازی بنرێت ئەوانەش خۆیان لەو پرۆژە نوێیەی حكومەتی هەرێم دەبینییەوە كە لە بارەی موچە ئەنجامدرا ئەگەرچی پاشكەوتیش نەمینیت و موچەكانیش باشتر بن ئەوانەی كە یاری بە قەزا و قەدەری خەڵك دەكەن لە و بارودۆخە لە پێناو بە دەست هێنانی دەستكەوتی حیزبی بەردەوام دەب





ئەم هەواڵە 2905جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad