English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەرکی pkk چی بوو لە شەنگاڵ؟؟؟؟
2018-03-29 [10:43 AM]

نووسینی: مەلا هەندرێن


 وەک بینیمان هێزەکانی pkk  .لەسەر داوای حکومەتی بەغدا.شەنگاڵ چۆڵ دەکەن . مراد قەرەیڵان لەبارەی کشانەوەیان لەشەنگاڵ دەڵێت(لەبەر ئەوەی خەڵکی شەنگاڵ مەترسی داعشیان لەسەر نەماوە و ئێستا هێزەکانی عێراق دەیان پارێزیت و ناوچەکە ئارامە.بۆیە هێزەکانمان دەکێشینەوە و ئەرکمان تەواوبووە )لەسەرئەم پرسە پێم باش بوو چەند تێبینیەکی خۆم یاداشت بکەم .کە ئەمانەن : _
۱ـ ئەوە pkk نەبوو شەنگاڵی لەدەست  داعش  دەپاراست  .ئەویش نەبوو کە شەنگاڵی لەچنگ داعش ڕزگار کرد .بەڵام ئەوان بوون لەگەڵ حەشدی شیعی هەماهەنگ بوون بۆ دەرکردنی پێشمەرگە و هێنانەوەی دەسەڵاتی بەغدا بۆ شەنگاڵ .دیارە ئەرکی ئەوان بریتی بووە لەدژایەتی کردنی پێشمەرگە و دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان.نەک هێزی داگیرکەری عێراق.
۲ـ  ئاشکرایە چەندان جار حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە pkk کرد لەشەنگاڵ بکشێنەوە .بەڵام ئەوان نەک هیچ حیسابییان بۆ داواکەی هەرێم نەدەکرد.بگرە بێ منەتانە دەیان گوت .ئێمەش بەشێکین لە شەنگاڵ وبەهیچ شێوەیەک ناکشێینەوە .ئەگەربەشەڕیش بێت لێرە دەرناچین .ئەوان لەهەموو ئەو شوێنانەی تیادا باڵا دەست بوون لەشەنگاڵ.هەڵ کردنی ئاڵای کوردستان تیادا قەدەغەبوو .هەموو فەرمانێکی حکومەتی هەرێمیشیان ڕەت دەکردەوە .کەچی لەگەڵ هاتنەوەی دەسەڵاتی عەرەب .pkk مل کەچی خۆی بۆفرمانەکانی عێراق ڕاگەیاند وئیدارەی هاوبەشیان دورست کرد و ئاڵای عێراقی داگیرکەرییان لەسەروی ئاڵاکانی خۆیان هەڵدا.ئستاش حکومەتی بەغدا کەئیشی پێیان نەماوە، لەسەر داوای تورکیا بەشەق لەشەنگاڵ دریان دەکات .کەچی ئەو قسەیان لەبیر چۆتەوە کە دەیان گووت ئێمە بەشێکین لەشەنگاڵ وهەرگیزبەجێی ناهێڵین.  
 
۳ـ مەترسی ئەوە هەیە  pkk ئەو  هێزەی  لە شەنگاڵ دەیکێشتەوە،لەبڕی ئەوەی بیباتە باکوور و شەڕی تورکیای پێ بکات .بیگوازێتەوە جێگاو شوێنێکی تری هەرێمی کوردستان.تا لەوێش ئەرکی خۆیان لەدژایەتی کردنی پێشمەرگە و حکومەتی هەرێم جێبەجێ بکەن،چونکوهەرلەگەل  ڕاگەیاندنی پاشەکشەیان لەشەنگاڵ، گوتیان ئێمە لەهەرێمی کوردستان میوان نین،واتا خۆیان بەخاوەنی هەرێم دەزانن و مانەوەیان و شوێن گۆڕکێیان ،هیچ پرس و مۆڵەت ورگرتنی لە حکومەتی هەرێم ناوێت .                                      ٤ـ لەشکر کێشی تورکیا بۆسەر سنوورەکانی هەرێم و هەڕەشەتوندەکانی ئەردۆگان.لەپاڵ ئەوە هاتنە وەڵامی عیراق و ڕاگەیاندنی ئەوەی بەهێز وەڵامی تورکیا دەدەنەوە و خۆمان سنوورەکانی عێراق دەپارێزین ،سیناریۆیەکی ترە  بۆ ئەوەی سوپای عیراق بەبیانوی دەست وەردانی تورکیا ، جارێکی تر بگەڕیتەوە سەر سنورەکان و بەمەش شتێک نامێنێت بەناوی ناوچەی دەسەڵاتی سەربازی پێشمەرگەو حکومەتی کوردستان  . بەداخەوە pkk هەر لەدوای ڕاپەڕینەوە،ئەرکی خۆی لەدژایەتیکردنی تورکیاگۆڕی بۆ دژایەتی کردنی ئەزموونی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان .بەدرێژایی بیست و حەوت ساڵی ڕابردووش،بەهەموو شێوازەکان هەوڵی لەناوبردنی ئەو هەرێمەی داوە .پەکەکە تاکە حزبی کوردستانە تائێستاش دانی نەناوەبە پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان .هەر لەسەر ئەو بنەمایەش بووە  pkk دەستی گەیشتبێتە هەرشوێنیک لە خاکی باشووری کوردستان ،ئەوە دەسەڵاتی خۆی سەپاندووە و هەرێمی میدیای تیادا ڕاگەیاندوە .لەسنووری دەسەڵاتی پەکەکە ،ئاڵای کوردستان قەدەغەیە وبڕیارو یاساکانی حکومەتی هەرێمیش جێبەجێ ناکرێت ، بڕۆن سەیری چیای قەندیل و گوندەوارەکان وناوچەکانی زاب و حەفتەنین بکەن .بزان کەسێک دەوێرێت ئاڵای کوردستان لەیەخەی خۆی بدات ؟ بزانن پێشمەرگەیەک دەتوانێت بەچەکەوە لەم ناوچانە بسوڕێتەوە وبڵێت ئێرە هەرێمی کوردستانه؟ بزانن ئەوانە وەک کوردی باکوور هاتوون دان بە حکومەتی کوردستان بنێن و ڕێز لەخەڵک و دەسەڵاتەکەی بگرن و هاوکاری خەباتی نەتەوەیی بن؟.یان هاتوون سەدان کیلۆ مەترییان لەخاکی هەرێم داگیر کردووە و حکومەتی خۆیان و (هەرێمی میدیایان) تیادا ڕاگەیاندوە؟ئاڵای خۆیان ویاساو دەسەڵاتی خۆیان تیادا پەیرەو دەکەن و هیچ حیساب بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکەن .
٥ـ بەداخەوە pkk وەک کەڵەگا بەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە مامەڵەی کردوەودەیکات  .ئەوان ئیسغلالی ئەو دۆخە ناسکەی کوردستان دەکەن و بونەتە بەشێک لە ئەجندای هەرێمایەتی بۆ لەناو بردنی خەونی بە دەوڵەتی بوونی هەرێمی کوردستان .خەریکە بەهەموولایەک حکومەتی کوردستان  دەخەنە نێو تەڵەی سیاسی وسەربازی و تووشی هەڵوێستێکی ناخۆشی دەکەن، یان دەبێت شەڕی پەکەکە بکات ،یانیش دەبێت ڕێگابە لەشکری بەغدای عەرەبی بدات ، بۆئەوەی بەناوی پاراستنی سەروەری خاکی عێراق ،بگەڕێتەوە سەرسنوورەکان.ئەو سنوورانەی بیست و حەوت ساڵە پۆساڵی سەربازی داگیرکەری عیراقی پێی نەگەیشتووە .
هەر ئێستا ئاماژەکانی ئەم سیناریۆیانە دەرکەو توون . تورکیا ڕۆژانە هەڵمەتە سەربازیەکانی بۆسەر سنوورەکانی عێراق توندتر دەکات و بەردەوامیش داوا لەحکومەتی بەغدا دەکات ،ئەگەر سنورەکانی خۆت پێ ناپارێزرێت .ئەوە مافی خۆمانە pkkلەهەر شوێنێک بێت ،خۆمان بێین و لەناویان ببەین. لەپاڵ ئەمەش هەندێک زانیاری هەیە کە هەفتەیەک دەبێت تەواوی کۆنسەی سەرۆکایەتی pkk قەندیل یان جێ هێشتوەو لەشاری ورمێ ،لە ئێران پەنا دراون . ئاماژەیەکی تر ئەوەیە کە هەندێک حزب وگروپ لەسلێمانی بەئاشکرا داوا لە عەبادی دەکەن بە هێز و لەشکری خۆی بچێتە سەر سنورەکان و پێش بە لەشکرکێشی تورکیا بگرێت .بۆیە درەنگ یان زوو عەبادی هێزە سەربازیەکانی خۆی بەرەو قەندیل تاو دەدات .ئەوکاتە پێشەمەرگە یان دەبێت شەڕی عێراق بکات .کەتورکیاش لەم شەرە هاوکاری عێراق دەبێت .یانیش دەبێت ڕێگا بە حەشدی شیعی بدات تاسەر سنوورەکان نەوەستن .ئالیرەدا پرسیار ئەوەیە کەئەگەر pkkبەشێک نییە لە سیناریۆی لەناوبردنی هەرێم .با باشووری کوردستان چۆڵ بکەن و سنوورەکان ڕادەستی پێشمەرگە بکەن.ئەوکاتە نەبیانوی لەشکرکێشی تورکیا دەمێنێت .نە مەترسی هاتنی سوپای عێراق . چونکو ئەوان هەر تا ئەوکاتە لەم شوێنانە دەمێنن ،کەسوپای عێراق دەیگاتێ،پاشان وەک شەنگاڵ چۆڵی دەکەن و ڕادەستی بەغدای دەکەن.
لەکۆتاییدا دەڵێم .ئەگەرچی نەخشەو پیلان گێڕیەکانی دوژمنان زۆر دژۆار و مەترسی دار بووە .بەڵام بە دڵنیاییەوە ،کۆی ڕووداوکان بەرەو ئەوە دەڕۆن ،کە دۆزی کورد ببێتە دۆزێکی نێودەوڵەتی و بەبڕیاڕێکی تری ئەنجومانی ئاسایشی نێو دەوڵەتی ،پێشکەوتوتر لەبڕیاری( 688)پاراستنی نێودەوڵەتی بۆ باشووری کوردستان دابنرێت .ئەم جارە لەسەر بنەمای هێڵی 36نابێت ،بگرە هەموو ئەوناوچانە دەگرێتەوە ،کە ڕیفراندۆمی تیادا ئەنجام دراوە.





ئەم هەواڵە 2116جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad