English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خواردنی میوە پێش ژەمە سەرەکییەکان
2018-03-29 [12:52 PM]

هه‌ولێر - ZNA



خواردنی میوە هەمەجۆرەکان پێش ژەمە سەرەکییەکان یارمەتی چالاکبوونی مێشک و جەستە دەدات، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.

ماڵپەڕی (healthy eating) سوودەکانی خواردنی میوە هەمەجۆرەکانپێش ژەمە سەرەکییەکان خستووەتە ڕوو.

زۆربەی میوەکان دەوڵەمەندن بە ماددە ڕیشاڵییە سوود بەخشەکان، میوە مزرەکان دەوڵەمەندن بە ڤیتامین (C) و مۆز دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (B6) و پۆتاسیۆم، بۆیە خواردنی میوەکان پێش هەر ژەمێک سوودێکی زۆر بە تەندروستی دەگەیەنێت.

بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە ڕیشاڵییەکان لە میوەدا یارمەتی هەرسکردن دەدات و دەماری دڵ دەپارێزێت، بە خواردنی میوە بەر لە نانخواردن بڕی (٢٥ بۆ ٣٠) گرام ماددە ڕیشاڵییەکان بۆ جەستەت دابین دەکەیت.

خواردنی هەندێک میوە پێش ژەمەکان یارمەتی بوونی کێشێکی تەندروست دەدات، هەروەها دژە ئۆکسیدە و خانەکانی جەستە لە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ دەپارێزێت.

بۆ ئەو کەسانەی نایانەوێت ماددە کافاینییەکان زۆر بخۆنەوە، دەتوانن لە سەرەتای ڕۆژەکەیاندا سوود لە میوە هەمەجۆرەکان وەربگرن تا جەستە و مێشکیان چالاک بێت.

 





ئەم هەواڵە 9649جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad