English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‌ئه‌م خۆراكانه‌ پێویستیان به‌ شۆردنه‌وه‌ نیه‌
2018-03-29 [12:57 PM]

هه‌ولێر - ZNA


وا ڕاهاتوین هەموو خۆراكێش پێش ئەوەی بیخۆین بیشۆینەوە یان پێش ئەوەی ئامادەی بكەین ، ە كاتدێكدا لە ڕاستیدا هەندێك جۆری خۆراك پێویستیان بەشۆردنەوە نییە.


پێگەی ” براید سایت ” لیستی ئەو خۆراكانەی بڵاوكردۆتەوە كە پێویستیان بەوە نیە بشۆردرێنەوە كە ڕەنگە پێشتر ئاوێكی زۆرت بۆ خاوێنكردنەوەیان بەكارهێنابێت .


١- هێلكە : پێویست بەوە ناكان هێلكە بشۆیتەوە پێش ئەوەی بیخەیتە سەلاجەوە ، چونكە هێلكە جۆرێك دەرمانی تایبەتی لێ دەدرێت بۆ ئەوەی بەكتریا لەسەری گەشە نەكات بەڵام ئەو كاتەی دەیشۆیتەوە ئەوە یارمەتی گەشەكردن و زیاتر بوونی بەكتریا دەدەیت .

٢- مریشك : شۆردنەوەی كریشك پێش لێنانی وادەكات بەكتریای جۆری سالمۆتێلا لە تەواوی  چێشتخانەكەت بڵاوبێتەوە لەبەر ئەوە دوای ئەوەی مریشكت پارچە كرد ڕاستەوخۆ بیكوڵێنە بەڵام یەكەم ئاوی كوڵاندنەكەی بڕێژە و جارێكی دیكە ئاوی تێ بكەرەوە بۆ ئەوەی بكوڵێت .

٣- مەعكەرۆنی : دوای كوڵاندنی مەعكەرۆنی پێویست ناكات ئاوی پیادا بكەیت چونكە ئەو پێكهاتەیەی پێوەیەتی وادەكات ئاوی گۆشت و ئەو تامە بمژێت كە دواتر پێوەی دەكەیت بەڵام ئەگەر بۆ زەڵاتەت بوێت ئەوە دەتوانیت بیشۆیتەوە دوای كوڵاندن .

٤- لە كۆتایدا پێویست ناكات بۆ ماوەیەكی زۆر قارچك بشۆیتەوە ، بە خێرای بیشۆرەوە و دواتر وشكی بكەرەوە چونكە ئەم خۆراكە زوو خراپ دەبێت و بەها خۆراكیەكەی لە دەست دەدات .
 





ئەم هەواڵە 8515جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad