English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عزت سابير: موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ و ناوخو به‌جیا ده‌ستكاری ده‌كرێت
2018-03-29 [07:39 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

عیزەت سابیر سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند،  20 ملیار دینار دەخرێتە سەر مووچەی پێشمەرگە و زێرەڤانی و ناوخۆ و ئاسایش و ئەوان بە شێوەیەكی جیا لە مووچەی فەرمانبەران  دەستكاری مووچەكانیان دەكرێت.

وتیشی، وەزیری ناوخۆ لە لایەن ئەنجومەنی وەزیران راسپێردراوە لەگەڵ لیژنەیه‌ك ئەو پارەی زیادكراوە بۆ پێشمەرگە و زێرەڤانی و ناوخۆ دابەشی بكاتەوە.

عیزەت سابیر، ئاشكرای كرد، ئەو خشتەی له‌لایه‌ن وەزیری داراییه‌وه‌ راگه‌یه‌نراوه‌، ناوخۆ و ئاسایش و پێشمەرگە ناگرێتەوە، رێژه‌كانی 10% بۆ 30% پەیوەندی به‌ پێشمەرگە و ئاسایش و ناوخۆوه‌ نییە.

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 16792جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad