English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توێژینه‌وه‌یه‌ک: په‌یوه‌ندی له‌نێوان قه‌ڵه‌وی و کورتیی ته‌مه‌ندا هه‌یه‌
2018-03-31 [05:02 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

توێژینه‌وه‌یه‌که‌ی نوێ له‌ئه‌مریکا که‌ له‌ گۆڤاری (جاما کاردێۆلۆگی) بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت، په‌یوه‌ندی له‌نێوان قه‌ڵه‌وی و کورتیی ته‌مه‌ندا هه‌یه‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت " کێش قورسه‌کان ساڵانێکی زیاتر به‌سه‌رده‌به‌ن له‌گه‌ڵ کێشه‌ و نه‌خۆشی دڵ به‌راوه‌رد به‌وکه‌سانه‌ی کێشیان ئاسایی‌یه‌".

 

توێژه‌ره‌وان ئاماری70 ساڵی ڕابردوویان بۆ 190 هه‌زار که‌س له‌وڵاتیه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکادا پشکنیوه‌ ، 10 جۆری جیاواز توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر کردوه‌. توێژینه‌و‌ه‌کان ده‌رباره‌ی کێش و هۆکاره‌کانی کاریگه‌ری له‌سه‌ر تووشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌کانی دڵه‌وه‌ بوه‌‌".

 

له‌سه‌ره‌تای توێژینه‌وه‌که‌دا هیچ که‌سێک له‌ به‌شداربوان نه‌خۆشی دڵیان نه‌بوه‌، به‌ڵام %70 به‌لانی که‌مه‌وه‌ له‌پیاوان و 60% خانمان له‌ته‌مه‌نی 40 ساڵیدا به‌لانیكه‌مه‌وه‌ کێشیان زیاتربوه‌.

 

توێژینه‌وه‌که‌ گه‌شتۆته‌ ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر پیاوان ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 40 بۆ 59 ساڵ بوه‌، به‌ڕێژه‌ی 21% زیاتربوه‌ بۆ تووشبوون به‌ جه‌ڵته‌ و کێشه‌کانی دڵ و ته‌نانه‌ت مردنیش په‌یوه‌ندیدار به‌‌و که‌سانه‌ی کێشیان زیاتربوه‌ به‌راورد به‌و که‌سانه‌ی کێشیان ئاسایی بوه‌.

 

ده‌رباره‌ی خانمان توێژینه‌وه‌که‌ ده‌ڵێت بۆ هه‌مان قۆناغی ته‌مه‌ن مه‌ترسیه‌کان به‌ڕێژه‌ی 32% به‌رزتر بوه‌.

 

ئگه‌ریش کێش له‌وه‌رزیاتر بێت و بچێته‌ قۆناغی قه‌ڵه‌ویه‌وه‌ ئه‌وا مه‌ترسی به‌ڕێژه‌ی 67% له‌نێوان پیاوان و 85% له‌نێوان خانماندا به‌رزده‌بێته‌وه‌ به‌راورد به‌ کێشی ئاسایی.

 

voa





ئەم هەواڵە 8755جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad