English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
"دۆڤلەتۆڤ" لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر نمایش دەکرێت
2018-03-31 [04:00 AM]

ZNA – تاران


فیلمی سینەمایی "دۆڤلەتۆڤ" لە دەرهێنانی ئالێکسی جێرمان ـ جۆنیۆر، لە سی و شەشەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر لە تاران نمایش دەکرێت.

 

ئەم بەرهەمە لە دەرهێنانی سینەماکاری رووسی ئالێکسی جێرمان ـ جۆنیۆر براوەی خەڵاتی "ورچی نوقرەیی" بۆ بەشی "باشترین دەستکەوتی هونەری" لە شەست و هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەرلین" لە ساڵی 2018 ناسراو بە "بەرلینالە" لە بەشی "سینەمای سەعادەت" واتە بەشی "پێشبڕکێی نێودەوڵەتی" بۆ فیلمە بڵندە سینەمایی و کورتە فیلمەکان لە میانەی سی و شەشەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر بەشداریی دەکات و دەرهێنەر و ئێلێنا ئۆکۆپنایا دیزاینی سەحنەی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە شاری تاران ئامادەدەبن و وۆرکشۆپی فێرکاریی بۆ هۆگرانی هونەری سینەما لە وڵاتی ئێران و وڵاتانی جیهان دەکەنەوە و هەروەها لە رێوڕەسمێک کە پێش لە نمایشی فیلمەکەیان لە کۆشکی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر بەڕێوەدەچێت؛ ئامادەدبن و سەبارەت بە بەرهەمەکەی خۆیان قسەدەکەن.

 

فیلمی سینەمایی "دۆڤلەتۆڤ" بەرهەمێکی ژیاننامەیی ئالێکسی جێرمان ـ جۆنیۆرە کە  6 رۆژ لە ژیانی سێرگی دۆڤلەتۆڤ بە وێنەگرتووە کە یەکێکە لە خۆشەویسترین نووسەرانی رووسیا لە دوایین ساڵانی سەدەی بیستەم. 

 

ئەم بەرهەمە چیرۆکی نووسەر بۆ بینەر دەگەڕێتەوە کە ساڵی 1971 لە شاری لێنینگراد دەژیی و سەرقاڵی سەفەرکردنی هەڤاڵەکەیەتی بە ناوی یوسێیف برۆدسکی کە لە ساڵانی دواییدا خەڵاتی نۆبێلی ئەدەبی بەدەستهێنا، ئەوە لە حاڵێکدایە کە ئەو لەوبڕوایەدایە کە لە وڵاتەکەی خۆی بمێنێتەوە و ژیانی ئاسایی لەگەڵ "ئالنا"ی هاوسەری و "کاتیا"ی کچی تێپەڕبکات. نووسراوەکانی دۆڤلەتۆڤ بەردەوام لە لایەن میدیا ڕەسمییەکانەوە وەرناگیرێت چونکە بە ڕوانینێکی نەگونجاو هەڵدەسەنگێندرێن و ... .     

 

فیلمی سینەمایی دۆڤلەتۆڤ لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی شەست و هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەرلین" لە ساڵی 2018 چووە سەر پەردەی سینەماکان و خەڵاتی "ورچی نوقرەیی" ئەم فیستیڤاڵە گرینگەی بۆ بەشی "باشترین دەستکەوتی هونەری" بەدەستهێنا کە بە "ئێلێنا ئۆکۆپنایا" بەخشرا کە دیزاینی سەحنە و جلوبەرگی ئەم بەرهەمە سینەماییەی لە ئەستۆدابووە.

 

سی و شەشەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر بە بەڕێوەبەرایەتی رەزا میرکەریمی، بە بەشداریی بەرهەمی سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی جۆراوجۆری پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، لە رۆژانی 19 تا 27ی ئەپرێلی 2018 لە کۆمەڵەی پەردیسی سینەمایی "چارسوو" لە شاری تاران لە وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێت.

 

مەنسوور جیهانی





ئەم هەواڵە 4675جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad