English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چوار ولاته‌كه‌
2018-03-31 [08:28 AM]

نووسینی: ئیسماعیل زارگەڵی


ھەریەک لە نەتەوەی فارس و تورک و عەڕەب باشترین ڕێککەوتنیان ھەیە باشترین ھەماھەنگیان ھەیە زۆر کۆک و ھاوڕاو ھاو ھەڵوێستن تەنھا بۆ سڕینەوەو لەناو بردنی کوردو ناو ناوبانگ و خاک و ووڵاتی کوردستان، جا سەیرەکەش لەوەدایە 
ئەم سێ نەتەوەیە زۆرترین دووژمنایەتی قوڵیان لەگەڵ یەکتر ھەیە سێ نەتەوەی جیا سێ زمانی جیا کێشەی دەسەڵات و خاک و مەزھەبی و تایفییان لەگەڵ یەکدا ھەیە بەڵام تەنھا بۆ کێشەی کورد و کوردستان ئەوەندە دۆست و ھاوپەیمانن دەڵێی ھەموویان یەک نەتەوەی بێ کێشەن.
خۆزگە کوردیش کە یەک نەتەوەیە یەک زمانە یەک خاکە چاوێکی لە نەیارەکانی کردبایە لاسایی بکردبانەوە لەو خاڵەی کە ئەو سێ نەتەوەیە یەکگرن لە دژی کورد کوردیش با چاوی لەون کردبا یەکگربا لەناو خۆیی خۆیدا بۆ به‌رەنگاربوونەوەی ھەرسێ نەتەوەکەی نەیارو دووژمنی سەرسەختی کورد.
بەڵام کورد ھەرگیز یەکگرتوو نیە و ھەمیشە سەرقاڵی خۆ خۆریە ئەوەش باشترین دەرفەتی بۆ نەتەوەکانی فارس عەرەب تورک دروست کردووە ھەمیشە سیاسەتی ئەوان ئەوە بووە ھەرکات کورد پێشکەوتووە ھاتوون ڕێککەوتنی سێ قۆڵیان کردووە لەسەر کورد بۆ سەرکەوتنی پیلانەکەشیان خاڵی لاوازی کورد پەرتەوازەی بووە لەو پەرتەوازەیە بە ئاسانی دەرگایان بۆ واڵابووەو بەکەیفی خۆیان تەڕاتێنی تیا دەکەن و ھەرچی دەست کەوتی کورد ھەیە لەباری دەبەن و کوردیش سەرقاڵی یەکتر بڕی و ناو و ناتۆرە ھەڵبه‌ستن و بڕوخێ و ئەو بەزم و ڕەزمەیە تاکو دەبینێت لەناو تەڵەی فارس و عەڕەب و تورکدایە ئەوکاتیش دادیان نادات.





ئەم هەواڵە 2851جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad