English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامی پیرۆزبایی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قیامە
2018-04-01 [04:56 AM]

ZNA- هەولێر


 

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ له پەیامێکدا جەژنی قیامەی له مەسیحییەکان پیرۆز کرد.

 

ئەمەش دەقی پەیامەکەیه:

 

"پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی خوشک و برایانی مەسیحی(کلدانی ، سریانی و ئاشوری) لە کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەگشتی دەکەین بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قیامەو ئەکیتۆ سەری ساڵی بابلی ئاشوریەوە.

 

ئەو جەژنە لەکاتێکدایە ئەمسال خوشک و برا مەسیحیەکان دوای ماڵوێرانی و دەربەدەری و ئاوارە بوون بۆ ماوەی ٣ساڵ لە ناوچەکانی خۆیان و قوربانی دان لەژێر دەستی گروپی داعش و دوور لە شوێن و خاکی خۆیان بەڵام ئەمساڵ دوای ئازاد کردنی بەشیک لە ناوچەکانیان گەڕانەوەو ئەو جەژنە لە ماڵەکانی خۆیان دەکەنەوە و بەداخەوەش ھێشتا بەشێکیان لە ئاوارەیی دەژین.

 

ئەگەرچی بەداخەوە لەدوای ھێرشەکانی گروپی داعش و داگیرکردنی ناوچەکانیان بەتایبەت لە دەشتی نەینەوا دەیان خێزان و گەنجی مەسیحی ئەو ناوچانە کۆچیان کرد بۆ دەرەوەی وڵات و بەناچاری خاکی خۆیان بەجێھێشت ئەو خاکەی کە ئەوان بەدریژایی مێژوو لەو خاکە ژیاون و بەشێک بوونە لە دروست بوونی شاراستانیەتەکانی ئەو ناوچانە لەکاتی خۆی و قوربانیان بۆ داوە و سەرەڕای ئەوەی لە ناوەڕاست و باشوریش ڕووبەڕووی دەرکردن و کوشتن و ھەڕەشەی بەردەوام بوونەتەوەو لەسەر ماڵ و کاری خۆیان دەردەکرێن.

 

ھەمیشە جەژنەکان دوای بۆنە و سەرکەوتن و لە کاتی مژدە بەخشین ھاتوونە، بۆیە ھیواداراین ھاتنەوەی جەژنی قیامە بۆ خوشک و برایانی مەسیحی بەتایبەت ببێتە مایەی گەڕانەوەی خۆشی و خەندە و مافەکانیان و بۆ ھەموو خەڵکی ھەرێمی کوردستانیش ببێتە مایەی ھاتنەوەی ئاشتی و سەقامگیری و خۆشبەختی و ئارامی شار و وڵات و خێزانەکان."

 

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ *ھەرێمی کوردستان _١/٤/٢٠١٨





ئەم هەواڵە 3067جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad