English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
واشنتۆن پۆست: هیچ هێزێك بێجگه‌ له‌نه‌وت، تره‌مپ له‌ بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌ز ناكاته‌وه‌
2018-04-01 [09:17 AM]

ZNA - هه‌ولێر


رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مه‌ریكی وتارێكی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ باس له‌ زۆرێك له‌ به‌ڵگه‌ و بیانوو ده‌كات كه‌ وا له‌ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ ده‌كات پاشه‌كشه‌ له‌ بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ سوریا بكات، هۆشداری ئه‌وه‌شی دا كه‌ ناتوانرێت له‌ داهاتوودا هه‌ژموونی ئێران بچوك بكرێته‌وه‌ و سنور بۆ هه‌ژموونی روسیا له‌ناوچه‌كه‌ دابنرێت.

له‌ وتارێكه‌ی "جۆش رۆجین" باسی له‌وه‌ كردوه‌، ره‌نگه‌ ترامپ له‌م هه‌نگاوانه‌ی خۆی پاشه‌كشه‌ بكات ئه‌گه‌ر بزانێت هێزه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان كۆنترۆلی بیره‌ نه‌وته‌كان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌وه‌ بكات له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌و بیره‌ نه‌وتانه‌ ده‌كه‌وته‌ ده‌ست ئێران.

نووسه‌ری وتاره‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، ئه‌و كاره‌ پێچه‌وانه‌ی بیروبۆچوونی گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكایه‌، هه‌روه‌ك له‌ كۆتاییه‌كانی ساڵی رابردوو وه‌زیری به‌رگری "جێمس ماتیس" رایگه‌یاند، هێزه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان بۆ رێگری كردن له‌ داعش ده‌مێننه‌وه‌، پێشتریش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ "رێكس تیله‌رسۆن" وتی، پێنج  ئامانجی درێژخایه‌ن بۆ بوونی ئه‌مه‌ریكا له‌ سوریا هه‌یه‌، له‌وانه‌ رێگریكردن گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسی له‌ سوریا هه‌یه‌.

رۆجین جه‌ختی له‌وه‌ كردۆته‌وه‌، هێچ هێزێك بێجگه‌ له‌ نه‌وت ناتوانێت رێگری له‌ تره‌مپ بكات بڵێنی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ سوریا جێبه‌جێ بكات، بۆیه پێشتر ‌ ترامپ ره‌خنه‌ له‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ عێراق گرت و وتی پێویسته‌ پارێزگاری له‌ نه‌وت بكات، بۆیه‌ ره‌نگه‌ ئه‌مجاره‌ش نه‌وت وا له‌ تره‌مپ بكات له‌ بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌ز بێته‌وه‌.

رۆجین له‌ كۆتایی وتاره‌كه‌ی روونی كرده‌وه‌، له‌ حاڵه‌تی ئه‌وه‌ی تره‌مپ به‌ڵێنه‌كه‌ی به‌جێ گه‌یاند، هێزه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كانی له‌ سوریا كشانده‌وه‌، پێده‌چێت كورده‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌سه‌د رێك بكه‌ون، ئه‌و گروپانه‌ی پێشتر ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی ده‌كرن له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌ به‌ته‌نیا بمێننه‌وه‌، ئه‌وه‌ش رێگه‌ به‌ئێرانییه‌كان ده‌دات كۆنترۆلی ناوچه‌كه‌ بكه‌ن و پرده‌ وشكانییه‌كه‌ی خۆیان له‌ تاران بۆ به‌یروت ته‌واو بكه‌ن.

 

 





ئەم هەواڵە 11494جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad