English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەوڵەتی ئەمیر و خەونەکانی دکتۆر
2018-04-01 [09:49 AM]

نووسینی: ئومێد وەڵاتی


پڕۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان لە خراپترین دۆخدا گوزەر دەکا،ڕووداوەکانی شازدەی ئۆکتۆبەر هەندێک لایەنی بە ئاراستەی خۆ یەکلایی کردنەوە و راگەیاندنی حەقیقەتی خۆیان برد و ئیستاش هەڵبژاردن گوڕێکی دیکەی بەو لایەنانە بەخشیوە کە زێدەڕۆیی نەک لە بەڵێن و دروشمەکانیان بکەن تەنانەت زێدەڕۆیی لە سەر هەبوونی کوردستان وەک قەوارەیەکی دەستوری و مافە نەتەوەییەکانی گەلی کوردیش دەکەن لە بەرامبەر هەندێک دەسکەوتی کەسی و حیزبی کە ڕەنگە بەغدا و هێزە عەرەبیە شیعە باڵادەستەکان پێیان دابن.
ئەوانەی کار بۆ قۆستنەوەی هەموو دەرفەت و رووداوێک دەکەن بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لاواز و دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان ناشیرین تر بکەن،لەو هەڵمەتە پێ وەختەی هەڵبژاردن وا بانگەشە دەکەن وەک ئەوەی خەڵک دەسەڵات و حوکمڕانی ئەوانی نەدیبێ.
ئەوانەی زۆرترین قسە دەکەن ئەوانەن کەمترین کرداریان هەبووە بۆ بەرژەوەندی گشتی و خزمەتکردنی وڵات،قسە و بەڵێنی ئەوڕۆیان کەسایەتی راستەقینە و تواناکانیان بەدیار دەخات،کاتێک خەڵک قسە و کردارەکانی دوێنێی ئەوانی لە بیرە و لەگەڵ بەڵێنەکانی ئێستایان بەراورد دەکات،دەردەکەوێت ئەوان لە سیاسیەکی دوو ڕوو و بەرژەوەندی خواز و ترسناک بۆ سەر ئایندەی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی.
بەرهەم ساڵح کە شەش ساڵ سەرۆک وەزیران بووە،چوار ساڵیان سەرۆک وەزیرانی سلێمانی بووە و دوو ساڵیش هی هەموو هەرێمی کوردستان، لە چوار ساڵەکەی سڵێمانی تەنانەت پڕۆژەیەکیش نیە شاهێدی ئەوەی بۆ بدات کە کەسێکە دەتوانێ بەڵێنەکانی خۆی بباتە سەر،لە دوو ساڵەکەی دیکەش دوو پڕۆژە جێبەجێکران، پڕۆگرامی تواناسازی کە پێشتر ئامادە کرا بوو و بڕیاری لیدرابوو لە سەردەمی ئەو کەوتە واری جێبەجێکردن ئێستا هاودیدەکانی پۆزی پی لێدەدەن و بە دەسکەوتی ئەوی دادەنێنن،هەروەها دانی قەرزی خانوو بەرە کە پڕۆژەیەک بوو بە ملیۆنان دۆلاری لە خەزێنەی گشتی گواستەوە بۆ گیرفانی کەسی کە دەرئەنجامەکەی جگە لە سوود بۆ ژمارەیەکی کەمی خەڵکی پێویست ئەوە زیانێکی گەورەی لە زەویە کشوکاڵیەکان دا هەروەها گوندەکانی پڕکرد لەو خانوە تەواو نەکراوانەی کە هەریەکەیان چەند کەسێک پارەی پێ وەردەگرت،دەرئەنجامەکەشی ئەوە بوو کە دوو ساڵەکەی تەواو کرد حکومەتی زیاتر لە چوار ملیار دۆلار قەرزار کردبوو.
هاوپەیمانەکانی بەرهەم ساڵح کە بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامین مێژوو و کردارەکانیان ڕوونتر دیارن. دەکرێ ئامانجی دامەزراندن و هەموو دروشم و بەڵێن و داتاسینی فەلسەفە و گووتاری سیاسی بزووتنەوەی گۆڕان لەو دێڕە کورت بکرێتەوە (بزووتنەوەیێک بە ئامانجی گۆڕانی ڕیشەیی لە سیستەمی حوکمڕانی و مۆدێلی سیاسی دروست بووبێت و کۆتایەکەشی بە گواستنەوەی موڵکایەتی بزووتنەوەکەی و هەموو موڵک و ماڵی و بە گۆڕی دامەزرێنەوەکەیەوە بۆ سەر ناوی کوڕەکانی،دەبێ ئایندەی چۆن بێ ؟)
ئەمیر و کۆمەڵەکەی نەک هەر لە گووتاری سیاسیان نەیان توانیوە تەجاوزی سەردەمی ئیماڕەتی بیارە بکەن،بەڵکو بە کرداریش پەڕلەمانتارەکانی بە کێشانی هۆتافی اللە اکبر و دەرهێنانی دەمانچە هەڕەشەی دروست کردنەوەی خێلی حەمە دەکەن،یان لە سەر شاشەی تیڤیەکان باس لە عەدالەتی داعش دەکەن کە چۆن و بە هەر جۆرێک بووبێت مووچەیان بۆ موجاهیدەکانیان دابین کردووە.
کۆمەڵی ئیسلامی کە زۆرترین داعشە کوردەکان لە هەناوی ئەو گەورە کرابوون،بۆ دوو ساڵ زیاتر لە دەڤەری هەورامان دەرفەتی بۆ دروست بوو کە مۆدێلی حوکمرانی خۆی نیشان بدا لە بە ئەفغانستان کردنی ناوچەی بیارە و جیبەجێکردنی حوکمی داعشیانە لە سەر خەڵکەکەی،هەموو ئەو کردەوانەی داعش لە موسل و ناوچەکانی دیکە کردیان،کۆمەڵی ئیسلامی بەر لە هەڤدە ساڵ لە ناوچەی هەورامان ئەنجامیدا،لە تەقاندنەوەی گۆڕ و مەزاری پیاوچاکان و کۆیلەکردنەوەی ئافرەت تا ئەو ڕادەیەی بۆی نەبوو بەبێ پیاو لە ماڵەوە دەربچێ تا بە جەلدە لێدان و دەست بڕین و دواترینیشیان سەر بڕینی پێشمەرگەکانی یەکێتی لە گردی خێلی حەمە.





ئەم هەواڵە 2977جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad