English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چین تۆڵەی ئابووری له ئەمەریکا دەکاتەوه
2018-04-02 [10:02 AM]

ZNA- هەولێر


 

له کاردانەوەی هەوڵی ئەمەریکا بۆ زیادکردنی گومرک لەسەر هاوردەکردنی ئالومینیۆم و کانزای دیکەی چین، حکومەتی چینیش سەدا٢٥ی گومرکی لەسەر ١٢٨کاڵای هاوردەکراو له ئەمەریکای دانا.

 

ئەم گومرکه کۆمەڵه بەرهەمێک به بڕی نزیکەی ٣ملیار دۆلار لەخۆ دەگرێت و له ئەمڕۆه جێ‌بەجێ دەکرێت.

 

حکومەتی چین دەڵێت، ئەم هەوڵەی ئەمەریکا دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانی بازرگانیی جیهانییه و زیانێکی زۆر به بەرژەوەندیی چین دەگەیەنێت. وەزارەتی بازرگایی چین دوێنێ گوتبووی، دانانی گومرکه نوێ لەسەر کاڵا ئەمەریکاییەکان، هەوڵێکی دادپەروەرانەیه. چین دەڵیت، ئامانج لەم هەوڵه، دروست کردنی هاوسەنگی لەگەڵ ئەو زیانانەیه که ئەمەریکا به یاسا نوێیەکەی پێی گەیاندووه.

 

"دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمەریکا، چەند رۆژی رابردوو، فەرمانێکی سەبارەت به دانانی گومرکی نوێ لەسەر کاڵای چینی ئیمزا کرد. ئەم گومرکه نوێیانه لەلایەن واشینگتۆنەوه، بایی نزیکەی ٦٠ملیار دۆلاره.

 

Radiofarda





ئەم هەواڵە 6196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad