English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مشه‌و له‌ مه‌جليسى شێخى عه‌داله‌ت و بارزانى نه‌مر و كاك ئيدريسى هه‌ميشه‌ له‌ياد ميوانێكى رووح سووك هه‌يه‌،
2018-04-03 [01:00 AM]

نووسینی: دڵشاد مەولوود


شێخ ئەحمه‌د بارزانی لە سەرەوەی مەجليس دانیشتووە و بارزانی باوک لە دەستی راستی و کاک ئیدریسی جوانەمەرگیش لای باوکی و مامی دانیشتووە. میوانێکی گەنج و روح سوک و یادگارییه‌کی کاک ئیدریس لە مەجلسەکەیە و میوانێکی ئازیزە. 
دلۆڤانى دڵان هێشتا زۆر رێگه‌ت له‌ به‌رده‌مدا بوو، كاروان هێشتا چاوى بڕيوه‌ته‌ ئاسۆ و گزنگى ده‌م كه‌لى سه‌ركه‌وتن و سه‌ربه‌خۆيى يه‌كجاره‌كى كوردستان، هێشتا واده‌ى كۆچى يه‌كجاره‌كيت نه‌بوو. هێشتا چاوت پڕ له‌ ئومێدى سه‌ركه‌وتن و رزگارى و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بوو. مه‌خابن، به‌ر له‌ گه‌يشتنى كاروان چاوى ئومێدت لێكنا و دنيايه‌ك هيوا و ئاواتى هه‌ژار و بێ پشت و په‌ناكانت له‌گه‌ڵ خۆت برد.
به‌ڵام هێشتا كۆتايى رێگه‌ نييه‌ بۆ تۆ، ژيانى ئه‌به‌ديت له‌ كۆڕى شێخى گه‌وره‌ و بارزانى نه‌مر و باوكيشى هه‌ميشه‌ له‌يادت ده‌ستپێبكه‌. له‌وێ رووحى پڕ له‌ نوورى ئه‌وان به‌ هه‌واڵى سه‌ركه‌وتنى كوردستان و رۆشنى رێگه‌ى كاروانى سه‌ربه‌رزى ئه‌وان شاگه‌شكه‌ بكه‌. 
دلۆڤانى دڵان، له‌وێ له‌ كۆڕى گه‌وره‌ پياوانى مێژووى دوور و نزيكى كورددا، باسى کاریزمایی و شەونخونی سەرۆک بارزانی بۆ سه‌ربه‌خۆيى و كاك نێچيرڤانى ئاوه‌ڵدوانه‌ت بۆ ئاوەدانی و كاك مه‌سروورى پشت و په‌نا و ئامۆزا بۆ ئاسایش و سه‌قامگيرى وڵات بۆ هه‌موو كه‌سمان، بگێڕه‌وه‌.
وای لەو كۆڕ و مه‌جليسه‌ و دلۆڤانی روح سوک دەبێ چەندە دڵخۆش بێت، دەبێ چەند تامەزرۆی ئەو کاتە بووبێت، تاوه‌کو بەو گەورە پیاوانە بگاتەوە.
فرمێسکەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی و کاک نێچیرڤانی برا و کاک مه‌سروری ئامۆزا و ھاوڕێى منداڵی و چەندین ساڵەی له‌ ئاواره‌يى و ده‌ره‌وه‌ى وڵات
دەبێت چەندە بە ئازار بێت..
خودایە بە گەوره‌يی خۆت بارانى سه‌بر و ئارامگرتن به‌سه‌ر دڵى هه‌موو ماڵباتى بارزانى و هه‌موو دڵسۆزانى رێبازى پيرۆزى بارزانى نه‌مردا ببارێنى.
سەفه‌رت خێر وگۆڕت پڕنوور.. میوانە ئازیزەکەی باب و باپير و شێخی گەورە.





ئەم هەواڵە 2563جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad