English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرهەمەکانی سەردەم بە داشکانەوە دەخرێنەڕوو
2018-04-03 [08:35 AM]

ZNA – هەولێر


پێشانگایەکی تایبەت بە بەرهەمە چاپکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بە داشکاندنەوە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.

 

 

دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، لە لاپەڕەیی تایبەتیی خۆیدا لە فەیسبووک رایگەیاندووە "پاش داواکاریی زۆری خوێنەرە ئازیزەکانی شاری هەولێر بۆ کردنەوەی پێشانگایەک بۆ کتێبەکانمان، ئاگاداریان دەکەینەوە کە لە سەعات ٩ ی بەیانیی رۆژی سێشەممە، بۆ ماوەی دە رۆژ، لە ماڵی وەفایی لە هەولێر، جگە لە کتێبەکانی خۆیان، پێشانگایەک بۆ سەرجەم کتێبە چاپکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم دەکرێتەوە بە کتێبە کۆن و نوێکانییەوە".

 

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، بە داشکاندنی ٣٥% کتێبەکان لە بوارە جیاجیاکاندا بۆ فرۆشتن دەخرێنەڕوو.

 

بەم دواییە بەهۆی قەیرانی ئابووری هەرێمی کوردستان، بەشێکی زۆر لە دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوە و کتێبفرۆشەکان، بەشێوەیەکی بەرچاو بەرهەمە چاپکراوەکانیان دەخەنەڕوو.





ئەم هەواڵە 8758جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad