English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سودەكانی میوەی وشك كراو
2018-04-03 [10:13 AM]

ZNA - هه‌ولێر


میوەی وشك كراو یەكێكە لەو خۆراكانەی كە وزەیەكی باشی تێدایە و ئەو كەسانەی ڕاهێنانە وەرزشیەكان ئەنجام دەدەن دەتوانن سودی لێ وەربگرن.


پسپۆڕانی تەندروستی ئاشكرای دەكەن، میوەی وشك كراو چەندین خاسیەتی خۆراكی و مادەی ڕیشاڵی تێدایە ئەمە بەدەر لەوەی كە میوەی وشك كراو بە سەرچاوەیەك بۆ مادە دژە ئۆكسیدەكان و ڤیتامین بی هەژمار دەكرێت.


- خورما: دەوڵەمەندە بە گشت جۆرەكانی بەهای خۆراكی و رێگە لە پیری روخسار و هەڵوەرینی قژ دەگرێت.


ـ قەیسی وشك كراوە: دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A و C كە چارەسەری ئەگزیما و زیپكەی روخسار دەكات و روخسار دەگەشێنێتەوە.


ـ هەنجیری وشك: دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و مەگنسیۆم و ئەسیدەكان و پۆتاسیۆم و كالسیۆم و ڤیتامین K كە دژە ئۆكسانە و پیری دوا دەخات.


ـ كشمیش: ژەهری لەش پاك دەكاتەوە و جوانی و تەندروستی بە روخسار دەبەخشێت.


ـ سێوی وشك كراوە: دژە ئۆكسانە و رێگە لە پیری و وشكی روخسار دەگرێت.





ئەم هەواڵە 8764جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad