English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خۆراكانەی یارمەتی گەشەی منداڵ دەدەن
2018-04-03 [10:21 AM]

ZNA- ھەولێر



منداڵ پێویستە خواردنی تەندروست بخوات و فێربكرێت بایەخ بە باشترینەكان بدات، بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی گونجاو گەشەبكات و لەرووی جەستەیی و مێشكەوە.


بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ كەلەسەر تەندروستی منداڵان ئەنجامدراوە دەریخستووە خواردنی خۆراكی ناتەندروست زیانی بۆ دڵی منداڵ هەیە و ئەگەری توشبوونی بە چەند كێشەیەكی تەندروستی زیاد دەكات.


ئەمانە چەند خۆراكێكن كە دەكرێت بە منداڵان بدرێن و سوود بە تەندروستییان بگەیێنن:


-شیر، یەكێكە لە پێكهاتە پێویستیەكان بۆ گەشەی منداڵ و یارمەتی دەدات بەشێوەیەكی دروست گەشەبكات، چونكە دەوڵەمەندە بە كالسیۆم و ڤیتامین و كانزای پێویست بۆ گەشەی منداڵ و تواناكانی بەرزدەكاتەوە.


- ئەڤۆكادۆ، چەورییەكانی نێو ئەڤۆكادۆ یارمەتی گەشەی مێشك دەدەن و هەمان پێكهاتەی كیمیایی شیری دایكیان هەیە. 


- مریشك، بەڵام بە دڵنیاییەوە ژەمی بچووك، سەرچاوەیەكی باشی پڕۆتینەكان و ماددەی ئاسنە بۆ منداڵان، كاتێك دەیانەوێت دەست بە خواردن بكەن. 

 -  خۆخ، قەبزی حاڵەتێكی بڵاوە لە منداڵان لەدوای دەستپێكردنی خواردن، بەڵام خۆخ یارمەتی ئاسانكردنی ئەم حاڵەتە دەدات و بە ئاسانی منداڵ قۆناخەكە تێدەپەڕێنێت.

- شەربەتی هەنار، سەرچاوەیەكی خۆراكی تەندروستە و بڕێكی زۆر كانزا و ڤیتامینی تێدایە، كە یارمەتی لەش دەدات بەشێوەیەكی تەندروست گەشەبكات و ئاستی زیرەكی بەرزبێتەوە، دەكرێت كەوچكێك هەنگوینی تێبكەیت و بەیانیان بیدەیت بە منداڵەكەت، وزەیەكی زۆری پێدەبەخشێت.





ئەم هەواڵە 9532جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad