English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆماننووسی میسری ئەحمەد خالید تۆفیق ماڵئاوایی لە ژیان کرد
2018-04-03 [09:51 AM]

ZNA – هەولێر


رۆماننووسی میسری، ئەحمەد خالید تۆفیق، لە تەمەنی ٥٥ ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

 

ئەو نووسەرە بەهۆی نەخۆشکەوتنی لەناکاوی، دوێنێ دووشەممە، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی قاهیرە گیانی لەدەستدا.

 

ئەو رۆماننووسە لەرێگەی نووسینی رۆمانی خەیاڵی زانستی و چیرۆکی ترسناک ناوبانگی پەیداکردبوو.

 

هۆگرانی ئەو نووسەرە نازناوی "باوکی رۆحی"یان پێدابوو، بەڵام ئەو هەمیشە هەموو نازناوێکی رەتدەکردەوە و بە بڕاوی ئەوخوێنەرانی قەبارەیەکی گەورەتر لەخۆیان پێداوە.

 

تۆفیق، جگە لە نووسینی رۆمان و چیرۆک، لە بواری وەرگێڕانیذا کاری کردووە و وتارەکانی لە رۆژنامە و ماڵپەڕە ئەلیکترۆنییەکاندا بڵاوکردووەتەوە.





ئەم هەواڵە 4903جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad