English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجلینا جولی و براد پێت رێککەوتن
2018-04-03 [10:09 AM]

ZNA – هەولێر


هەردوو ئەکتەری سینەمایی، ئەنجلینا جولی و براد پێت، کە بڕیاری جیابوونەوەیان دابوو، رێککەوتن.

 

ئەو دوو ئەکتەرە رێککەوتوونە بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی کورتدا مامەڵەی جیابوونەوەیان لە دادگا کۆتایی پێ بێنن.

 

میدیاکانی ئەمریکا ئاماژەیان بۆ ئەوەکردووە، جولی پەلە لەو بابەتە دەکات، چونکە بەنیازە لەگەڵ کەسێکی دیکەدا بەردەوامی بە ژیان بدات.

 

هەروەها جولی بەوە رازی بووە کە بە هاوبەشی شەش منداڵەکانیان بەخێوبکەن و بە بڕوای ئەو، ئەمە بۆ لایەنی دەروونی منداڵەکانیش باشترە.

 

بەم دواییە میدیاکان ئاماژەیان بۆ ئەوەکردبوو کە جولی، پەیوەندیی لەگەڵ بزنسمانێکدا هەیە، بەڵام  جولی رایگەیاند، ئەمە جگە لە پروپاگەندە، هیچی دیکە نییە.

 

میدیاکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە، جولی ماوەی یەک ساڵە پەیوەندی لەگەڵ ئەو بزنسمانەدا هەیە.

 

بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، ئەو بزنسمانە لە لەندەن ژیان بەسەردەبات و پێشبینی دەکرێت هەر بەم نزیکانە ژیانی هاوژینیی لەگەڵدا پێکبێنێت.

 

لەلایەکی دیکەوە جولی کار بۆ بەشی دووەمی زنجیرەی فیلمی سینەمایی "Maleficent" بکات و لە لەندەن کاری وێنەگرتنی بۆ دەکرێت.

 

لە سەرەتای ئەمساڵەوە براد پێت و ئەنجلینا جولی، ئەو خانووەیان بۆ فرۆشتن خستەڕوو کە پێشتر پێکەوە تێیدا ژیاون.

 

ئەو دوو هاوژینە لە دوای جیابوونەوەیان، ئێستا هەریەکەیان بە جیا لە ماڵێکدا دەژین.

 

خانووەکە بەناوی "ساسافراس"ـە کە دەکەوێتە لۆنگ ئایلەند لە نیۆیۆرک.

 

خانووەکە لە ٢٥ ژوور و هەشت گەرماو پێکدێت و نرخی فرۆشتنی ٥٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە.





ئەم هەواڵە 10621جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad