English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خواردنەی گرنگە بەر لە راهێنانی وەزشی بخورێت
2018-04-03 [10:56 AM]

ZNA - هه‌ولێر



پسپۆرێکی بواری خۆراک باس لە گرنگی کاربۆهێدراتەکان دەکات لەکاتی راهێنانە وەرزشییەکان و چەند رێنماییەکیش بۆ وەرزشەوانان دەخاتەڕوو.

پسپۆرێکی بواری خۆراک لە زانکۆی ماساچیوستس لە ئەمریکا بە ناوی" د.نانسی کۆهن"ئەە کەسانەی کە راهێنانی وەرزشی ئەنجامدەدەن ، پێویستە بەرلە راهێنانەکانیان بە وزەیەکی باشەوە وەرزش بکەن بەجۆرێک  پێش ئەنزامدانی وەرزشکردن کەسەکە 1-4 گرام کاربۆهیدرات بخوات.

دەشڵێت، یەک بۆ چوار کاتژمێر خواردنی ئەو خۆراکانەی بە کاربۆهێدراتەکان دەوڵەمەندن و چەوریی و پرۆتینی کەمتریان تێدایە هێزێکی زیاتر بە ماسولکەکان دەبەخشن، ئەمەش وادەکات ماسولکەکان وەزەی تەواویان دەستبکەوێت لەکاتی ئەنجامدانی وەرزشەکە.

ئەو پسپۆڕەی خۆراک ئاماژە بەوەشدەکات، لەکاتی ئەنجامدانی راهێنانە وەرزشییەکان جەستە برێکی زۆر ئاو لەدەست دەدات بۆیە پێویستە لەکاتی وەرزشکردن برێکی زۆر شلەمەنی بخورێتەوە، کە ئەوەش بەپێی ماوەی وەرزشەکە و جۆرەکەی دەگۆردرێت.

پسپۆرە ئەمریکیەکەی خۆراک رێنمایش دەدات دوو بۆ سێ کاژێر دوای وەرزشکردن ئەو خۆراکانەی دوەڵەمەندن بە پرۆتینەکان بخورێن، ئەمەش بۆ بەهێزکردنی ماسولکەکان و کەمکردنەوەی ئازاریان گرنگە.





ئەم هەواڵە 8566جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad