English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرنگترین سودەكانی كنگر
2018-04-03 [12:23 PM]

ZNA - هه‌ولێر


كنگر یەكێكە لەو رووەكە دڕكاویانەی لە وەرزی بەهاردا لەزۆرێك لە ناوچەكانی كوردستان بونی هەیە و كەسانێكی زۆریش بە شێوازی جیاواز ئامادەی دەكەن بۆ خواردن. 


یەكێك لە گیا بەهاریەكان، كە لە كوردستان بەگشتی بایەخی پێدەدرێت كنگرە، كە بە چەندین شێوە ئامادەدەكرێت و دەخورێت.

بەپێی ئەنجامی ئەو توێژینەوانەی لەسەر كنگر ئەنجامدراوە دەركەوتووە كە خواردنی چەندین سودی بۆ لەش هەیە و ئەگەری توشبوون بە چەند كێشەیەكی تەندروستی كەمدەكاتەوە.

 1- كنگر دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە بە تایبەت جۆرەكانی كۆئەندامی هەرس و هەناسە و مەمك.


2-میزەڵدان چالاك دەكات، وزە بە لەش دەبەخشێت و دڵ بەهێزدەكات.


3-.كنگر شەكری خوێن ڕێكدەخات و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەكرە كەمدەكاتەوە، ئەمە جگە لەوەی دەبێتە هۆی  ڕێكخستنی دەردانی ئەنسۆلین لای كەسانی توشبوو بە نەخۆشی شەكرە.


4-بەپێی توێژینەوە زانستیەكان ماددەیەك لە گەڵای كنگردا هەیە بەناوی "سینارین"، كە یارمەتی توانەوەی كۆلیسترۆڵی خوێن دەدات.


5-دەوڵەمەندە بە ماددەیەكی "كاربۆهێدراتی بەناوی ئینۆلین" كە یارمەتی چالاكبوونی ریخۆڵە دەدات، هاوكات دژە ئۆكسانە، ئەمەش بەرگری لەش دژی شێرپەنجە زیاد دەكات، بەتایبەت شێرپەنجەی پێست.
 





ئەم هەواڵە 9388جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad