English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دی بڕۆین : بە محەمەد سەڵاح بەراوردم مەکەن 
2018-04-03 [04:14 AM]

ZNA- ھەولێر 


کیڤن دی بڕۆین ئەستێرەی یانەی مانشستەر ستی ئینگلیزی دەڵێت , وابزانم لەم وەرزە من شایەنی ئەوەم ببمە باشترین یاریزانی پریمەرلیگ . 

لەمیانەی لێدوانێکی رۆژنامەوانی دی بڕۆین رایگەیاند : بەراورد کردن لە نێوان من و محەمەد سەڵام شتێکی ئەستەمە، چونکە ھەریەکەمان لە شوێنێکی جیاواز یاری دەکات . 

ھەروەھا گووتیشی : سەڵاح گۆڵکارێکی نایابە و ئاستێکی نموونەیی پێشکەش دەکات و لە ئێستادا گۆڵکاری خولی ئینگلیزی، منیش لە شوێنی خۆم باشترین ئاست پێشکەش دەکەم . 

دی بڕۆین راشیگەیاند : بەراورد کردن لەسەر بنەمای ژمارەکان شتێکی لۆژیکی نییە , چونکە ھەریەکەمان رۆڵێکی جیاواز لە نێو یاریگا دەبینین  , سەڵاح وەک ھێرشبەر و گۆڵکار یاری دەکات , بەڵام من یاریزانێکم لە  ئیرتیکاز یاری دەکەم لەبەر ئەمە ناکرێت بە یەکتری بەراورد بکرێین . 

ھەروەھا ئاماژەی بەوەشدا , من شایەنی ئەوەم ببمە باشترین یاریزانی پریمەرلیگ , ئەگەر بەدەستیشم ھێنا , ئەوا ئەم دەستکەوتە تەنھا بۆ من نییە ، چونکە ھەموو ھاوڕێکانم لە یانەی مان ستی یارمەتیدەرن بۆ ئەو ئاستەی پێشکەشی دەکەم. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 6445جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad