English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەھۆی کەمکردنەوەی پاشەکەوتی مووچە بازاڕ و ئابووریی کوردستان دەبووژێتەوە
2018-04-03 [04:51 AM]

ZNA- هەولێر


 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی  دارایی بە راگەیاند پێشووتر مانگانە بڕی ٥٨٨ ملیار دینار بۆ مووچەی پاشەکەوتکراو خەرج دەکرا، بەڵام لەمەودوا دەبێتە ٧١٨ ملیار دینار .

 

سەرچاوەکە جەختی کردەوە بۆیە بەھۆی دەستکاریکردنی رێژەی پاشەکەوت ١٣٠ ملیار دیناری زیاتر دەدرێتە فەرمانبەران و مووچەخۆران و ئەو پارەیەش دەخرێتە بازاڕەوە و کاریگەری لەسەر بوژانەوەی ئابووری دەبێت.

 

جەختیشی کردەوە لە پاڵ ئەو دەستکاریکردنەی مووچەدا دەرماڵەی ھاندانی کارمەندانی پزیشکی و مامۆستایانیش بەردەوام دەبێت.

 

بەپێی بڕیارەکانی حکوومەت و وەزارەتی دارایی  پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران لەو مانگەوە بەم جۆرەی لێ  دەکرێت: لە سەرووی ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ ھەزار دینار ، بڕی ١٠% لەموچەکەیان پاشەکەوت دەکرێت.،٥٠٠ بۆ ٦٠٠ ، بڕی ١٥% ،٦٠٠ بۆ ٧٠٠ بڕی ١٦%،٧٠٠ بۆ ٨٠٠  رێژەی ١٧%، ٨٠٠ بۆ ٩٠٠ بڕی ١٨%، ٩٠٠ بۆ ملیۆنێک دینار ٢٠% و یەک ملیۆن بۆ ٢ ملیۆن دینار ٢٥%، لە ٢ ملیۆن تاوەکو ٣ ملیۆن دینار٣٠% مووچەکانیان پاشەکەوت دەکرێت.

 

عوسمان ساڵح بەرێوەبەری گەنجینەی ھەرێم دەڵێت، لە مووچەی ئەو مانگەوە ئەو سیستەمەی کەمکردنەوەی پاشەکەوت جێبەجێ دەکرێت، گوتی: ئەگەر سەیری کەمکردنەوەی پاشەکەوت بکرێت پارەیەکی باش بۆ مووچەخۆران دەگەرێتەوە ئەوەش کاریگەری لەسەر گوزەرانی خەڵک و بوژانەوەی بازاڕ دەبێت.

 

روونی کردەوە لە رێگەی ژمێریاری فەرمانگەکان سیستەمەکە روون دەکرێتەوە و دواتریش فەرمانگەکان لیستەکان بۆ گەنجینەکان رەوانە دەکەن.

 

بەپێی ئەو سیستەمە تازەی کەمکردنە پاشەکەوتن ھەندێک لە فەرمانبەران ٧٠٠ بۆ ملیۆنێک دیناریان بۆ زیاد دەبێت.

 

عیزەت سابیر سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، کەمکردنەوەی پاشەکەوتی مووچە کاریگەری زۆر باشی دەبێت لەسەر مووچەخۆران و بازاڕ گوتی:  ھەموو ٣٠ رۆژ جارێک زیاتر لە ٧٠٠ ملیار دینار دەچێتە بازاڕەوە، ئەوەش وا دەکات گەشەیەکی باش بە ئابووری و بازاڕ و کڕن و فرۆشتن بدات.

 

گوتیشی: ١٢٠ بۆ ١٣٠ ملیار دینار لە جاران زیاتر پارە دابەش دەکرێت ئەوە پارەیەش سودێکی زۆر گەورە بە خودی مووچەخۆران و ئابووری کوردستان دەگەیەنێت و گەشانەوە دێتە کایەوە.

 

جەختی کردەوە ئەگەر ئەو پارەیەی بەغدا بەڵێنیداوە مانگانە رەوانەی بکات ئەوە ئابووری کوردستان گەشەیەکی باش لەمساڵدا بەخۆیەوە دەبێنێت.

 

باقی ھادی ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی کوردستان گوتی: بەھۆی دەستکاری پاشەکەوتەوە ٥٠% ھاتنی پارە بۆ نێو بازار زیاد دەبێت، ئەوەش وا دەکات کڕین و فرۆشتن زیاد بکات و بازاڕ گەرموگەڕی بە خۆیەوە ببینێت.

 

روونی کردەوە ئەو رێژەی حکوومەت لە مووچەی فەرمانبەران زیادی کردووە رێژەیەکی باشە، گوتی: پێشووتر ٤٠ بۆ ٥٠ رۆژ پارەیەکی کەم دەھاتە بازاڕ بەڵام ئێستا لەگەڵ ئەو زیاد بوونە بەڵێندراوە ٣٠ رۆژ جارێکیش بێت ئەوەیان ھەر زۆر گرنگە.

 

فەرحان جەوھەر، ‌ پەرلەمانتاری  کوردستان دەڵێت، کەمکردنەوەی پاشەکەوت کاریگەری باشی بۆ سەر خەڵک و بازاڕ دەبێت، گوتی:بڕِیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی پاشەکەوتی مووچە زۆر باشبوو، ھیوادارن جێبەجێ بکرێت کە دەبێتە کەمکردنەوەی کێشەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران و خەڵک و بوژاندنەوەی بازاڕ.

 

Basnews





ئەم هەواڵە 4591جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad