English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەشێک لە داھاتی کارەبا دەدرێتەوه به کارمەندانی وەزارەتی کارەبا
2018-04-03 [04:54 AM]

ZNA- هەولێر


 

محەمەد ئەمین ھەورامانی گوتەبێژی  وەزارەتی کارەبای  حکوومەتی  ھەرێمی کوردستان راگەیاند، دوای ئەوەی بەشێک لە داھاتی شارەوانیەکان درایەوە وەزارەتی شارەوانی، بە رێنماییەک بەشێک لە داھاتی کارەباش بۆ وەزارەتی کارەبا دەبێت.

 

محەمەد ئەمین هەورامی گوتی: وەزارەتی دارایی ھەرێم، ھاوکاری وەزارەتی کارەبای کردوە بۆ حاڵەتە تەنگاوییەکان و بەپێی دوایین رێنماییش، لەمەودوا رێژەی ٨%ی ئەو پارانەی لە پارێزگاکان کۆدەکرێنەوە، بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی تۆڕی کارەبا تەرخان دەکرێت و رێژەی ٢% یشی بۆ ھاندانی کارمەندانی ئەو سێکتەرە، خەرج دەکرێت.

 

روونی کردەوە، بە نوسراوی  فەرمی داوای ١٥%ی داھاتەکانی خۆیان کرووە بەڵام وەزارەتی دارایی رەزامەندی لە ١٠% داوە، گوتی: ئەو ١٠% بڕی ٨% بۆ نۆژەنکردنەوەی تۆڕەکان و چارەسەری  کێشەکانی کارەبا و دابینکردنی محەویلەیە وەکو جاران پێویست ناکات نوسراو بکرێت رەزامەندی دارایی وەربگیرێت بۆ خەرجکردنی بەڵکو فەرمانگە و دامەزراوەکانی کارەبا دەتوانن لای خۆیان خەرجی بکەن.

 

ئاشکراشیکرد، بڕێکی باشی پارەی  مانگانە لەداھاتیان بە ھەندێک لە کارمەندانی کارەبا دەدرێت، گوتیشی: ئەوانەی ژمێریارن پارە کۆ دەکەنەوە یان باشترین پارە کۆدەکەنەوە ھەروەھا فەرمانبەرانی دەزگاکانی وزە لەگەڵ کارمەندە ماندوەکان و لیژنەکای لابردنی سەرپێچی کارەبا  بڕە پارەیەکیان پێ دەدرێت، ئەو پارەیە شتێکی باشە بۆ نمونە ھەیە مانگانە  ٢٥٠ ھەزار دینار وەردەگرێت ھەیە ٢٠٠ ، ھەیە ١٥٠ ھەزار دینار.

 

بەپێی زانیاریەکان ساڵانه داھاتی وەزارەتی کارەبا لە نێوانی ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ ملیار دینارە.

 

ھەورامی روونی کردەوە، بەھۆی کەمی مووچە داھاتی کارەبا کەم بووە بەڵام پێشبینی دەکەن بەھۆی چاککردنی پاشەکەوت داھاتی کارەباش زیاد بێت.

 

 بەرپرسەکەی وەزارەتی کارەبا  جەختی کردەوە ھاوڵاتیان بە گشتی لە خەرجکردنەوەی بەشێکی داھاتی کارەبا سودمەند دەبن"  جاران محەویلەیەک  دەسوتا بەھۆی نەبوونی  محەویلە خەڵک بێ کارەبا دەبوون بەڵام ئێستا دەتوانین بەو داھاتە محەویلە و پێداویستی تر بکڕین و پێویسیتمان بە نوسراو و رەزامەندی نیە و دەستکراوە دەبین ئەوەش لە خزمەتی خەڵک دەبێت.

 

Basnews





ئەم هەواڵە 6295جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad