English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کچانی دەربەندیخان کارێکی ناوازە دەکەن  
2018-04-03 [05:33 AM]

ZNA- ھەولێر 


لەبەردەوامی کارە جوانەکانی دەستەی ھاندەرانی یانەی وەرزشی دەربەندیخان، لە خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، بۆ یەکەم جار دەستەی ھاندەرانی ئافرەتان لە نێو دەستەی یانەکەدا دامەزرا.

میھرەبان تۆفیق، سەپەرشتیاری دەستەی ژنانی ھاندەرانی یانەی دەربەندیخان رایگەیاند : لەسەرەتایی دەستپێکردنی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستانەوە، دەستەی ھاندەرانی یانەی وەرزشی دەربەندیخان، یاری لەدوای یاریی ئامادەکاری جوانتر و کاری نایاب تری دەکرد، لە کارێکی ناوازەدا، بەشێک لە ھاندەرانی یانەکەمان خێزان و خۆشکەکانی خۆیان و ھەندێک لە ژنان ئامادەی یارییەکانی سەرەتا بوون و دەنگدانەوەیەکی باشی ھەبوو لە ناو ژنان و تا دەھات ڕێژەی ژنان بۆ پشتگیریکردن لە ھاندانی یانەکە زیاتر دەبوو و یاریگا ژنی زیاتری لە خۆ دەگرت.

میھرەبان تۆفیق، گوتیشی:  لەگەڵ دەستەی ھاندەرانی دەربەندیخان قسەمانکرد، دەستەیەکی تایبەت بە ئافرەتان لە ناو دەستەی ھاندەرانی یانەی دەربەندیخان دروست بکەین و ھاوشێوەی پیاوان ئامادەکاری بۆ ھاندانی یانەکەمان بکەین لە نێو یاریگا، بۆیە ھاورییانمان لە دەستەی یانەی ناوبراو، پرۆژەکەیان پێ جوان و ئەو دەستەیە بڕیاری لەسەردرا و منیش وەک سەرپەرشتیاری دەستەکە دەستنیشانکرام .

ھەروەھا ناوبراو، باسی لەوەشکرد، ئەمڕۆ لەیاری نێوان یانەی دەربەندیخان وشەھیدانی شارەزوور، دەستەکەمان یەکەم کاری ئەنجامدا و ژمارەیەکی زۆری ژنان و کچانی دەربەندیخان ئامادەبوون بۆ ھاندانی یانەکەمان و بەشێک بوون لەسەرکەوتنی یانەکە، ھاوشانی پیاوان ھانی یاریزانەکانیان دەدا و لە نێو جێگای ھاندەران شوێنی تایبەتمان بۆ ئامادەکردن و ئەوانیش بەوپەڕی ورە بەرزییەوە ھانی یاریزانانی یانەکەیاندا.

میھرەبان، ئاماژەی بەوەشدا، لە یارییەکانی داھاتووی یانەکەماندا، ھەوڵدەدەین ڕێژەیەکی زیاتری کچان و بە شێوازێکی نوێ تر و جوانتر ژ بێنینە نێو یاریگا بۆ ھاندانی یانەکەمان، پێشم وایە ئێمە یەکەم دەستەی ھاندەرانی ژنانین لە کوردستان دابمەزرێن.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 6553جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad