English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له قەرزه نێودەوڵەتییەکان عێراق سێ ملیار دۆلاری هەرێمی نەداوه
2018-04-03 [05:01 AM]

ZNA- هەولێر


 

پەرلەمانتارێکی کورد  لە بەغدا ئاشکرای دەکات  بەغدا ٣ ملیار دۆلاری ھەرێمی کوردستانی لە قەرزی نێودەوڵەتی خواردووە و یەک دۆلاری بە ھەرێمی کوردستان نەداوە.

 

"نەجیبە نەجیب" ئەندامی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق  دەڵێت، لە سێ ساڵی رابردوودا عێراق بە دەیان ملیار دۆلاری وەرگرتووە بەڵام بەشی کوردستان نەداوە، گوتی: زیاتر لە ٢٥ ملیار دۆلار قەرز دراوە بە عێراق تا ئێستاش پێدانی قەرز بە عێراق بەردەوامە، بەڵام یەک  دۆلاری بە ھەرێمی کوردستان نەدراوە.

 

روونی کردەوە، لە ساڵی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ و ٢٠١٧  چەندین پارەی قەرز کە بەشەی کوردستانی تێدا بووە بەغدا نەیداوە، گوتیشی: زیاتر لە ٢٥ ملیار دۆلاری قەرزی دەرەکی بە تایبەت لە بانکی ناوەندی و بانکە عەربیەکان و بانکە ئەوروپیەکان وەرگیراوه، لەو بڕە پارەیە پێویست بوو ٣ ملیار دۆلاری بۆ کوردستان بوایە بەڵام نەیداوە و خوراوە.

 

روونی کردەوە: "بەپێی  ماددە ٥ی  دەستوور قەرز لە لایەن حکوومەتی ئیتیحادی  بە شەفافی و  دادپەروەری دابەش بکرێت  بۆ سەرھەرێم و پارێزگاکانن بەڵام بەغدا ئەوەی نەکردووە".

 

جەختی کردەوە حکوومەتی عێراقی چەندین پڕۆژەی گرنگی وەکو کارەبا و خزمەتگوزاری لە ناوڕاست و باشووری عێراق بەو قەرزانەی وەرگیراون ئەنجام دەدات بەڵام ھیچی نادات بە ھەرێمی کوردستان.

 

گوتیشی: بەھیچ شێوەیەک ھیچ بڕە پارەیەکی لێ نەدراوە بە ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا گەیاندنی خزمەتگوازریش ھەموو پارێزگاکانی عێراقی گرتووەتەوە و پێشینەش دراوە بە پارێزگاکانی باشوری عێراق، بەڵام پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستانی لێ بێبەش کراوە.

گوتیشی: ئەو قەرزانە لەگەڵ ئەوەی ساڵانەش ئاماژەیان بۆ دەکرێت، بەڵام گەلانی عێراق ئاگایان لە وردەکاریی ئەو قەرزانە نییە و نازانن حکوومەتەکەیان بۆچی قەرزی زۆر وەردەگرێت و وڵاتەکەیان تووشی چ قەرزارییەک دەکات.

 

روونیشی کردەوە داوایان لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کردووە بانگھێشتی نوێنەرانی حکوومەت بکەن بۆ ئەوەی لەبەردەم پەرلەماندا چۆنیەتیی ئەو قەرزەی کە دەیکەن روونی بکەنەوە و پێویستە نوێنەرانی گەل ئاگاداری کارەکانی حکوومەت بن کە بە چ شێوەیەک قەرز وەردەگرێت، بەداخەوە سەرۆکایەتیی پەرلەمان، بە ھیچ شێوەیەک ئەو داوایەی ئێمەی جێبەجێ نەکردووە.

 

ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند  ئێستا عێراق بە گشتی ١٢٠ ملیار دۆلار قەرزاری ناوخۆ و دەرەکیە.

 

Basnews





ئەم هەواڵە 6589جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad