English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ...ریاڵ به‌ ئاسانی یۆڤانتۆسی تێکشاند
2018-04-04 [11:02 AM]

ZNA- ھەولێر


لە یاری چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنز لیگ، یانەی یۆڤانتۆس لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ریاڵ مەدریدی کرد.

لە یاریێکی پڕ تام و چێژ ریاڵ مەدرید بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە یۆڤانتۆسی بردەوە و تا ڕادەیەکی زۆر نزیک بۆتەوە لە سەرکەوتن بۆ قۆناغی پێش کۆتایی.

لەگەڵ دەستپێکی یاریەکەو لە خولەکی ٣ دا، رۆناڵدۆ  توانی گۆڵی یەکەم بۆ ریاڵ تۆمار بکات و گۆڵی بۆفۆن بھەژێنێت و گێمی یەکەم بەو تاکە گۆڵە کۆتایی ھات.

لە گێمی دووەمی یاریەکە جارێکی دیکە ریاڵ مەدرید لە خولەکی ٦٤ لە لایەن رۆناڵدۆوە گۆڵی دووەم  بە لێدانی دەبڵ کیک و بە شێوەیەکی زۆر سەرنجڕاکێش تۆمار بکات.

لە خولەکی ٧٣ی یاریەکەدا رۆناڵدۆ توانی بە پاسێکی جوان تۆپێک بە مارسێلۆ بدات و گۆڵی سێیەم و دڵنیایی  لە لایەن بەرازیلیەکەوە تۆمار بکرێت و ئەنجامی یاریەکە بکاتە ٣-٠ و .

یاری گەڕانەوە لە ١١ ی ئەم مانگە  لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابۆی تایبەت بە یانەی ریاڵ مەدرید ئەنجام دەدرێت.
 





ئەم هەواڵە 6889جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad