English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیدان: گۆڵەکەی من لە گۆڵەکەی رۆناڵدۆ جوانتربوو
2018-04-04 [11:25 AM]

ZNA- ھەولێر


دوای یارییەکەی ریاڵ مەدرید و یۆڤێنتۆس لە چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، زینەدین زیدان ستایشی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و سەرجەم یاریزانەکانی کرد.

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یاریەکە، زیدان لە وەڵامی پرسیارێکدا کە گۆڵەکەی ئەو جوانتربوو کە لە ٢٠٠٢ بەرامبەر بایرلیڤەرکۆزن لە یاریی کۆتاییدا تۆماریکرد یان رۆناڵدۆ؟ گوتی، گۆڵەکەی من لە گلاسکۆ لە یاریی کۆتاییدا لە گۆڵەکەی رۆناڵدۆ جوانتربوو.

ھەروەھا گووتی دڵخۆشم بەو ئاستەی ئیسکۆ لە یارییەکە پێشکەشەی کرد، یاریی نەکردنی گاریس بەیلیش پەیوەندیی بەوەوە نییە ئەسینسیۆ و ڤازکوێز لەو گرنگتر بن، بەڵکو لو رووی تەکتیکییەوە من یاریزانەکانم دەستنیشانکردن، بەیل پێویستە بۆ یاریی دێربی مەدرید خۆی ئامادە بکات.
بردنەوە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە یۆڤێنتۆس لەناو یاریگەی خۆی ھەموو جارێک روو نادات، بەڵام ئەمە بەرھەمی کارکردنی بە کۆمەڵی یانەکەمانە.
 





ئەم هەواڵە 7063جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad