English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ..له‌ چامپیۆنزلیگ بایرن میونشن له‌ سیڤییای برده‌وه‌
2018-04-04 [12:44 PM]

ZNA- ھەولێر


لە یاری چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنز لیگ، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە دەرەوەی  یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی سیڤییای ئیسپانی.

سەرەتا لە خولەکی ٣١ سارابیا گۆڵی پێشکەوتنی بۆ سیڤییا تۆمارکرد، بەڵام یانەی بایرن میونشن توانی لە خولەکی ٣٧ گۆڵی یەکسانبوونەوە لە لایەن خیسۆس ناڤاسەوە تۆمار بکات، کە ئەم یاریزانە لە یانەی سیڤیلیا یاری دەکات و بە ھەڵە گۆڵەکەی لە خۆیان کردوو گێمی یەکەم ١-١ کۆتایی ھات.

لە گێمی دووەم یانە باڤاریەکە توانی لە لایەن تیاگۆ ئەلکانتارای ئیسپانیەوە گۆڵی دووەم لە خولەکی ٦٨ تۆمار بکات و یاریەکە ٢-١ بباتەوەو بە ئەنجامێکی باشەوە بگەڕێتەوە.

یاری گەڕانەوە لە ١١ ی ئەم مانگە  لە ئالیانز ئارینای تایبەت بە یانەی بایرن میونشن ئەنجام دەدرێت.





ئەم هەواڵە 6328جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad