English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ .. کاردانەوەی سارد و سڕی گاریس بەیل له‌كاتی گۆڵی یەکەمی ڕۆناڵدۆ
2018-04-04 [01:03 AM]

ZNA- ھەولێر


دوای تەواوبوونی یاری نێوان یۆڤێنتۆس و ڕیال مەدرید، میدیا جیھانییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی گاریس بەیلیان بلاوکردوەتەوە کە تێیدا زۆر بە سارد و سڕی پێشوازی لە گۆڵی یەکەمی ڕۆناڵدۆ دەکات.

کەناڵەکانی ئیسپانیا گرتەیەکی ڤیدیۆیی یاریی نێوان ڕیال مەدرید و یۆڤێنتۆسیان بڵاوکردووەتەوە، تیایدا لە کاتی تۆمارکردنی گۆڵی دووەمی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەسەر کورسی یەدەگ سەرجەم یاریزانانی ریال مەدرید ئاھەنگ دەگێڕن و بەو گۆڵە دڵخۆشن کە لە خولەکی ٦٤ کریستیانۆ تۆماریکرد، تەنیا گاریس بەیلی یاریزانی وێلزی یانەکە نەبێت، کە لە یارییەکەدا زیدان لە نیوەی دووەمیش یاریی پێنەکرد.

ھەروەھا ھەر دوای یاریەکەش لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گووتی یاریی نەکردنی گاریس بەیلیش پەیوەندیی بەوەوە نییە ئەسینسیۆ و ڤازکوێز لەو گرنگتر بن، بەڵکو لو رووی تەکتیکییەوە من یاریزانەکانم دەستنیشانکردن، بەیل پێویستە بۆ یاریی دێربی مەدرید خۆی ئامادە بکات.

 بە قسەی ئەم سەرچاوەیە بەیڵ تاکە کەس بووە کاردانەوەی نەبووە لە کاتی روداوەکانی یاریەکەدا لە ناو یاریگای یانەی یۆڤانتۆس، کە ڕیاڵ مەدرید توانی ٣-٠ یاریەکە بباتەوەو یانەی یۆڤانتۆس توشی شکستێکی مێژووی بکات.





ئەم هەواڵە 5476جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad