English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال ھازاردی ناوێت 
2018-04-04 [04:30 AM]

ZNA- ھەولێر 


ھەرچەندە لەماوەی رابردوو دەنگۆیەکی زۆر ھەبوو لەسەر ئەوەی لە ھاوینی داھاتوو یانەی ریال مەدرید گرێبەست لەگەڵ ئیدین ھازارد ئەستێرەی یانەی چێلسی مۆردەکات بەڵام بەرپرسانی ریال لەم گرێبەستە پاشگەز دەبنەوە. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی ئینگلیزی , بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید لەبەر دوو ھۆکار نایانەوێت بۆند پێشکەش بە ئیدین ھازارد بکەن. 

لەھەواڵەکە ھاتووە , ھۆکاری یەکەم بریتیە لەوەی ھازارد لەم وەرزە ئاستی لە دابەزینە و یانەی چێلسی بۆ دەست بەرداربوون لەم یاریزانە داوای زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ دەکەن. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ,  ھۆکارێکی دیکەی کە یانەی ریال مەدرید نایەوێت بۆند لەگەڵ ھازارد مۆر بکات خۆی لەوە دەبینێت کە ھازارد لەو شوێنە یاری دەکات کە مارکۆ ئەسینسیۆ یاریزانی لاوی یانەی شاھانە یاری تێدا دەکات , لەبەر ئەمە ریال پێویستی بە تواناکانی ھازارد نابێت . 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 5032جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad