English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئۆتامێندی ترسی لە محەمەد سەڵاح ھەیە 
2018-04-04 [06:20 AM]

ZNA- ھەولێر 


بڕیارە ئەمشەو لە لوتکەی یارییەکانی قۆناغی ھەشتی چامپیۆنزلیگ یانەی لیڤەرپول رووبەرووی یانەی مانشستەر ستی ببێتەوە . 

لەمبارەیەوە نیکۆلاس ئۆتامێندی بەرگریکاری یانەی مانشستەر ستی رایگەیاند : یانەی لیڤەرپول یانەیەکی بەھێزە و سێ ھێرشبەری بە توانایان ھەیە , بەتایبەتی محەمەد سەڵاح کە زۆر خێرایە و ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و لە توانای دا ھەیە لە بچووکترین دەرفەت گۆڵت لێ تۆمار بکات. 

ھەروەھا گووتیشی : ئێمە پاڵێوراوی سەرەکی نین بۆ بەدەستھێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ , چونکە بەرشەلۆنە و ریال مەدرید لە پاڵەوانەتیەکە بوونیان ھەیە , بەڵام پێویستە لەسەرمان باشترین ئاستی خۆمان پێشکەش بکەین. 

ئۆتامێندی راشیگەیاند : گواردیۆلا باشترین راھێنەری جیھانە , چونکە ھەموو کات داوای زۆرترین شتت لێدەکات و رێگەت پێنادات خاو ببیتەوە , ئەمەش وا دەکات باشترین ئاستی خۆمان لەگەڵ ئەو پێشکەش بکەین . 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 6655جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad