English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کاپتنی ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا کۆچی دوایی کرد 
2018-04-04 [06:42 AM]

ZNA- ھەولێر 


ئێوارەی ئەمڕۆ بەھۆی نەخۆشی جەڵتەی دڵەوە رای ویلیکنز کاپتنی پێشووی ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا کۆچی دوایی کرد . 

رای ویلیکنز لە نێوان ساڵانی ١٩٧٦ – ١٩٨٦ یاری بۆ ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا کردوە و لەو ماوەیەشدا زیاتر لە ٨٤ یاری نێو دەوڵەتی لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا ئەنجامداوە . 

ھەروەھا رای ویلیکنز یاری بۆ یانەکانی چێلسی ، مانشستەر یونایتد و کۆینزپارک رێنجەرز  یاری کردوە و بۆ ماوەیەکی کورتیش یاری بۆ یانەکانی میلانی ئیتاڵی و پاریس سانجێرمان فەرەنسی کردوە. 

دوای وازھێنانی لە یاریکردنیش بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵ وەک راھێنەر کاری کردوە و راھێنەری ھەریەکە لە یانەکانی  کۆینزپارک رینجەرز و فۆلھام بووە و ماوەیەکیش راھێنەری ھەڵبژاردەی ئوردن بووە , ھەروەھا ماوەیەک وەک یاریدەدەری راھێنەری یانەی چێڵسی کاری کردوە . 

ئێوارەی ئەمڕۆش لە تەمەنی ٦١ ساڵی لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد. 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / سکای نیوز
 





ئەم هەواڵە 6418جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad