English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ..بەرشەلۆنە بە ئاسانی له‌ رۆمای برده‌وه‌
2018-04-05 [01:16 AM]

ZNA- ھەولێر


لە یاریی چونی قۆناغی ھەشت تیپی چامپیۆنز لیگ یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نو میوانداری یانەی رۆمای کرد.

لە گێمی یەکەم دی رۆسی لە خولەکی ٣٨ گۆڵێکی بەھەڵە لەخۆیانی تۆمار کرد، دواتر لەگەڵ دەستپێکی گێمی دووەم دیسان کۆستاس مانۆلاس لە خولەکی ٥٥ گۆڵێکی دیکەی بە ھەڵە بەخۆیان تۆمار کرد، بەمەش بەرشەلۆنە بووە تاکە یانە لەم وەرزە سوودی لە ٥ گۆڵی تیپی بەرامبەر وەرگرتووە کە لە چامپیۆنزلیگ لە ھەڵە لەخۆیانیان تۆمار کردووە.

دواتر جیرارد پێکێ دوای ٢ ساڵ دابڕان لە گۆڵکردن لە چامپیۆنزلیگ گەڕایەوە و لە خولەکی ٥٩ گۆڵی ژمارە ١٢ـی لە مێژووی خولی یانە پاڵەوانەکان تۆمار کرد.

پاشان لە خولەکی ٨٠ ئیدین دزێکۆ بە تۆمارکردنی گۆڵێک بۆ رۆما جیاوازییەکەی کەم کردەوە، بەڵام دوای ٧ خولەک لویس سوارێز وەڵامی دایەوە و دوای زیاتر لە ساڵێک لە چامپیۆنزلیگ بە تۆمارکردنی گۆڵێک بێدەنگی شکاند.

لەو یارییەدا تیر شتیگن گۆڵپارێزی بارسا یاری ژمارە ٥٠ـی لە کاروانی وەرزشی خۆیدا لە پاڵەوانێتییە ئەورووپاییەکان تۆمار کرد.





ئەم هەواڵە 6709جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad