English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گەمارودانی دوزی نەتەوایەتی کورد و هوکارەکانی
2018-04-05 [07:08 AM]

نووسینی: سەلاح بەیتولا ئاکرەیی


دوزی ڕەوای نەتەوەیی کورد دەیان ساڵە لە لایەن دەوڵەتە سەردەستە ڕەگەزپەرستەکانی ناوچەی ڕوژهەڵاتی ناوەڕاستەوە گەمارو دراوە و گەمارو دەدرێت بە تایبەت دەوڵەتە هاوسنورەکانمان وکەوتوتە بەر هەڕەشە و پەلاماردانی بەردەوام 
وە بە گەڕانەوەمان بو مێژوی سیاسی ناوچەکە ئەوەمان بو ڕون دەبێتە وە کە دوزی کورد سەرەڕای هوکاری دەرەکی بەڵام لە هەمان کات دا هوکاری ناوخوییش زیاتر کاریگەری هەبووە لە دواکەوتن و سەرنەکەوتنی ئامانجی نەتەوایەتی گەلەکەمان  و نەیتوانیوە بگات بەو مافە ڕەوایەی کە مافی خوی بووە و مافی خویەتی وە وەکو نەتەوەیێکی پەنجا ملیونی بێ دەوڵەت و ناسنامە ماوەتەوە تا کو ئەمڕو.


شایانی باسە لەو قوناغانەی کە دوزی کورد تێدا گوزەری کردووە دەتوانم بڵێم کورد نەیتوانیوە هاوکات لە گەڵ وەرجەرحانە سیاسیەکاندا بەرەو پێشەوە هەنگاو بهاوێژێت و بگاتە کەناری ئارام هەر بویەش بەشی ئێمەی کورد هەر مەینەتی و چەرمەسەری و ماڵوێرانی بووە ئەمەش هوکارە سەرەکیەکەی دەگەڕێتەوە بو نەبونی یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و نەبوتە خاوەن خیتابێکی سیاسی یەکگرتووش و بە داحەوە تا ئێستاش ئومێدێک نابینرێت کورد ماڵی خوی ڕێک بخاتەوە بو ڕوبەڕوبونەوەی هەر ئەگەرێک و پێشهاتێکی سیاسی بە یێکەوە لە ئایندەدا.


گومانی تێدا نیە کاتێک گەلێک لەناوخودا لەسەر ئاستی بیرو ڕاسیاسیەکان دا تەبا نەبێت هەرگیز ناتوانێت مافەڕەواکانی خوی بەد ی بهێنێت چونکە لە یەکترازانی سیاسی فاکتەرێکی سەرەکیە لەسەر لاوازی پێگەی سیاسی هەر گەلێک.


گەلی کوردستان شوڕش و ڕاپەڕین نەما نەیکات و هیچ جورە قوڕبانی مادیی و مروییش نەما پێشکەش نەکات و ڕوڵەکانی ئەم گەلە ستمدیدەیە درێغیان نەکردووە لە بەرگریکردن و قوڕبانی دان لە پنناو سەربەستی و ئازادی دا و چێکردنی دەوڵەتێکی سەربەخو بو خوی بەڵام هندێ حزب و لایەنی سیاسی نەک هەر لە ئاستی ئەو هەمو قوڕبانیدانەی گەلەکەیان نەبون و لە جیاتی ئەوەی کە لە قواغە هەستیارەکاندا و هەروەها لە وەرچەرخانە سیاسەکاندا لە سەنگەری گەل و نیشتماندا بن 
و سەنگەری دوژمنە سەرسەختەکانی گەلی کوردستانیان هەڵبژارد و ڕوبەڕوی گەل و  وڵات بونەوە هاوشانی نەیاران وبونە ڕێگر لە بەردەم ئەو هەنگاوانەی کە بەرەو سەربەخویی و سەر فەڕازی دەهاوێژران کە لە سەرکەوتنی یەکجارەکی نزیک ببوینەوە
 بویە کاتێک ئێمە خومان خاوەنی خومان نەبین و ئیڕادەی سیاسی خومان بە دەست ئەجندای سیاسی دەرەکیەوە بێت نابێ چاوەڕێش بین کومەڵگای نێودەوڵەتی بە هانامانەوە بێت و پشتگیریمان بکات 


چەندین جار لە سەر ئاستی نێودەوڵەتێ و هەرێمایەتی و ناوخویی گوڕانکاری سیاسی گەورە ڕویانداوە ئێمەی کورد لە چوارچێوەی ئەم هەمو دەرفەتانە دا کە بومان هاتونەتە پێش دەبوایە ئەوپەڕی سودمان لێ بینیبان کەچی لەم دەرفەتانە سودمان نەبینی و واقعی ئەمڕوش کە هەمومان دەبینین بە چاوی خومان چونە و لەکوێی هاوکێشە سیاسیە نێودەوڵەتیەکاندابوین
 و ئێستا لە کوێین.


لادان لە بەرپرسیارەتی نیشتیمانی لە ڕوی سیاسیەوە بە تایبەتی و تەسلیم بون بە ئیڕادەی سیاسی دوژمنان بە هەمو شێوەیێک ئەوەیە کە ئێستا باشوری کوردستانی ڕوبەڕوی ئەم هەمو قەیرانانە بوتەوە بویە پێش هەمو شتێک حزبە سیاسیەکانی کوردستان دەبوایە خویان بە بەرپرسیار زانیبوایە بەرامبەر گەل و نیشتیمانەکەیان و خویان بە خاوەنی گەل و نیشتیمانی خویان زانیبایە نەک پێچەوانەکەی.


لە کوتایی وتارەکەم دا دەڵێم هەر کات ماسی لە ئاو بگرین تازەیە ،حکومەتی هەرێمی کوردستان حکومەتی گەلی کوردستانە بە گشتی بویە ئەرکێکی نیشتیمانیە لە سەر لایەنە سیاسیەکان چ ئەوانەی لە ناو حکومەت دان یان لە دەرەوەی حکومەت هاوکارو پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بن بو تێپەڕاندنی ئەم قوناغە سەختە و دژوارە و بیر لە بەرژەوەندی گشتی میللەتەکەیان بکەنەوە نەک بەرژەوەندی تەسکی حزبی و تاکەکەسی و هەمومان بە وە جوان وبە هێز دەبین  کە تەبا و یەکدەنگ بین خومان لە م یەکترازانە ڕزگار بکەین بە هەر نرخێک بێت.





ئەم هەواڵە 1561جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad