English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ به هاوکاریی وەزارەتی تەندروستیی عێراق و هاوکاره مرۆییەکانی رووبەڕووی نەخۆشیی سیل دەبنەوه
2018-04-05 [07:55 AM]

ZNA- هەولێر


 

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق بە ھاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراقی و ھاوکارە مرۆییەکانی تر لە پێشەنگی ھەوڵەکان بوون بۆ کەمکردنەوەی باری نەخۆشی سیل لە وڵاتێکی وێران کراو بەھۆی شەڕوپێکدادان.

 

بەدرێژایی ٢٠١٧، خزمەتگوزارییەکانی تیمی پزیشکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچی عێراق گەیشت بە زیاتر لە ٧٢ ھەزار کەسی ئاوارە و پەنابەر و گەڕاوه و ئەندامانی کۆمەڵگەی خانەخوێی زیانلێکەوتووەکان، لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی خولی تەندروستی بۆ دیاریکردن و ناردنی حالەتەکانی سیلی گومان لێکراو.

 

لەھەمان کاتدا، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ پشتگیری بەرنامەی سیلی ناوخۆیی عێراقی کرد لەگەڵ ئەنجامدانی چاودێری پزیشکی بۆ زیاتر لە ٨,٨٠٠ حاڵەتی سیلی گومان لێکراو وە ھەروەھا چارەسەرکردنی ١٣٥ کەس کە تووشی نەخۆشی سیل بوونەتەوە.

 

لە ئاھەنگی ساڵیادی ڕۆژی جیھانی سیل کە لە بەغدا لە ٢٤ی ئازار ئەنجامدرا، وەزارەتی تەندروستی عێراقی و کۆمەڵێک لە ڕێکخراوە نا حکومییەکان کارەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچی عێراقیان باس کرد کە بەشێوەیەکی بەرفراوان لە ووڵاتەکە ئەنجامدراوە بۆ بەڕەنگاربوونەوەی نەخۆشی سیل.

 

"لەماوەی چەند ساڵی رابردوو، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچی عێراق رۆلێکی گرنگی ھەبووە بۆ بە ڕەنگاربوونەوەی نەخۆشی سیل وە بەتایبەت لە شوێنەکان کە بەھۆی پێکدادان و ئاوارەبوون زیانیان لێکەوتووە"، دکتۆر زافر ھاشم سەلمان سەرۆکی کۆمەڵگای عێراقی بۆ بەڕەنگاربوونەوەی نەخۆشی سیل و نەخۆشییەکانی سنگ گوتی.

 

ھەروەھا دکتۆر سەلمان گوتی: "پشتگیری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لەڕێگەی بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری دەربارەی سیل لە کۆمەڵگای جۆراوجۆر وە ھەروەھا چاودێری و پشکنینی حاڵەتە شاراوەکان زۆر گرنگ بووە. وە ھەروەھا ڕێکخراوەکە ئامرازی نوێ بۆ دیاریکردنی نەخۆشی و دەرمان دابین کرد."

 

لەگەڵ ڕێژەی ٤٣ لە ١٠٠ ھەزار کەس کە تووشی نەخۆشی سیل بوونەتەوە بەپێی پرۆفایلی ناوخۆی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی دەربارەی سیل لە عێراق – ٢٠١٦، عێراق بەرزترین ژمارەی نەخۆشی سیلی لێیە لە نێوان ووڵاتەکانی دەوروبەر.

 

دەربارەی ئەم بارودۆخە، دکتۆر نیزال عۆدە سەرۆکی بەشی تەندروستی بۆ باری ناکاو لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچی عێراق گوتی، "پێکدادانی درێژخایەن و رێگرتنی چارەسەرکردن بەھۆی سەختبوونی گەیشتن بە خزمەتگوزارییەکانی نەخۆشی سیل وەھەروەھا سەختبوونی گوێڕایەڵی نەکردن بۆ وەرگرتنی دەرمانی شەش مانگ، گشتی بووە ھۆی زیادبوونی نەخۆشی سیل لەعێراقدا بە بەراوردی ووڵاتەکانی دەوروبەر."

 

ھەروەھا ھۆکانی کۆمەڵگەیی وەکو کەمین زانیاری دەربارەی نەخۆشی سیل و ئاستی ھۆشیاری بووە ھۆی بڵاوبوونەوەی سیل لە ھەندێک لە شوێنەکانی عێراقدا.

 

سیستەمی تەندروستی گشتی ناوخۆ لە عێراق بە ھۆی چەندین ساڵانی پێکدادان بەخراپی زیانیان لێکەوتووە، وە ھەروەھا زۆر لە دامەزراوەکانی ئاسانکاری تەندروستی ئامرازی پزیشکییان نیە وەکو مەکینەی تیشک یاخود تاقیگە بۆ تێبینی و یەکلایەنکردنی نەخۆشی سیل.

 

"من بۆ ماوەی شەش مانگ چارەسەرم وەرگرت و ئێستا زۆر خۆشحاڵم چوونکە بە ھاوکاری کردنی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ تا یەک مانگی تر بەتەواوی چاک دەبم"، رامال کەمال نادر تەمەنی ٢٣ ساڵە وە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ دیاریکرا کە تووشی سیل بووە گوتی.

 

رامال ئەندامی کۆمەڵگا خانەخوێی زیانلێکەوتووەکانە کە ژمارەیەکی زۆری ئاوارەکان لەوێ نیشتەجێن، لەسەرەتا سەردانی نۆڕینگەی پزیشکی تایبەت لە ھەولێر کرد بۆ چارەسەرکردن، لە پاشان دکتۆرەکە ڕەوانەی کردووە بۆ تیمی پزیشکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ کە ئەمانەش ھاوکاریان کرد و ڕێگەیان پێدا بۆ سەنتەری NTP لە کەسنەزان لە ھەولێردا.

 

"لەماوەی کۆرسی چارەسەرکردن، بەردەوامبووم لە کارەکەم لە بازار. تیمی پزیشکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ھەفتەی چوار جاران سەردانی ماڵەکەمیان دەکرد بۆ چاودێری کردنم وە تا دڵنیا بن کە دەرمانەکان وەردەگرم"، رامال گوتی. ھەروەھا رامال ھاورێیەکەی کە تووشی نەخۆشی سیل بووە ڕەوانەی تیمی پزیشکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ کرد بۆ ھاوکاری کردن.

 

لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٤وە، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچی عێراق بەرنامەی سیل جێبەجێدەکات وەکو بەشێک لە بەرنامەی تەندروستی باری ناکاو، لەگەڵ پشتگیریکردنی وەزارەتی تەندروستی عێراقی وە ھەروەھا بە ھەماھەنگی نزیک لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی وە ھاوبەشە مرۆییەکانی تر.

 

دەربارەی ئەمە، دکتۆر نیزاڵ گوتی، " تیشکمان خستۆوەتە سەر کۆمەڵگاکانی ئاوارە و پەنابەران و گەڕاوەکان ھەروەھا ئەندامانی کۆمەڵگە خانەخوێکانی زیانلێکەوتوو وە بەتایبەت لە شوێنەکان کە ڕێگەپێدانیان سەختە.

 

لەگەڵ ١٤ تیمی پزیشکی گەڕۆک کە لە ١٣ پارێزگای عێراق بڵاوبوونەتەوە، دکتۆر نیزاڵ گوتی، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ پابەندە بە پشتگیری و بەھێزکردنی سیستەمی چاودێریکردنی تەندروستی خۆجێیی بەتایبەت لە شوێنەکان کە بە دەستھێنانی خزمەتگوزاری تایبەتمەند سەختە.

 

لەکاتێکدا نەخۆشی سیل تێبینی کراوە کە یەکێکە لە نەخۆشیە زوو تەشەنەکردووەکان لە جیھاندا، لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی حاڵەتەکان چارەسەر دەکرێن بە وەرگرتنی دەرمانی میکڕۆپ کوژ ئەگەر ھاتوو زوو بەزوو نەخۆشییەکە دیاری بکرێت.

 

نەخۆشی سیل لە نێو ئاوارەکان و پەنابەران لەگەڵ کۆمەڵگاکانی تر کە قەیرانەکان کاریگەری بەسەریاندا ھەبووە بەڵاوبووەتەوە بەھۆی نزمبوونەوەی بەرگری لەش ئەمەش لەبەر کەم خۆڕاکی و بارودۆخی ژیانێکی نادروست وە نەبوونی ڕێگە بۆ خزمەتگوزارییەکانی پشکنینی زوو.

 

لەگەڵ ئەوەشدا، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بەشداری دەکات لە بەھێزکردنی سیستەمی چاودێری وە وریاکردنی زوو وە وەڵامدانەوەی خێرا بۆ نەخۆشییە گواستراوەکان لە ڕێگەی ڕاپۆرتکردنی حاڵەتەکانی سیل وە نەخۆشییە گواستراوەکان.

 

بەپێی دوایین داتای تۆماری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بۆ بەدواداچوونی ئاوارەکان، زیاتر لە ٢.٢ ملیۆن عێراقی تا ئێستا ئاوارەن، لەکاتێکدا زیاتر لە ٣.٦ ملیۆن کەس گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان.





ئەم هەواڵە 9403جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad