English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئوردن: ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت ره‌غه‌دی كچی سه‌دام زیان به‌ عێراق ده‌گه‌یه‌نێت، ئوردن داڵده‌ی نادات
2018-04-07 [04:28 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجه‌ومه‌نی نوێنه‌ران ئوردن عاتف ته‌روانه‌ گوتی، هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتی پێشووی به‌عس له‌ وڵاته‌كه‌یدا نییه‌، وتیشی، ره‌غه‌دی كچی سه‌دام حوسێن په‌نای بۆ ئێمه‌ هێناوه‌، ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا پشتیوانی له‌ تیرۆر ده‌كات ئه‌وا داڵده‌ی ناده‌ین.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌نووسان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر عێراق داوای سه‌ركرده‌كانی به‌عس له‌ ئوردن بكاته‌وه‌، عاتف ته‌راونه‌ رایگه‌یاند، هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی به‌عس له‌ وڵاتدا نییه‌ و رغه‌دی كچی سه‌دامیش په‌نای بۆ ئێمه‌ هێناوه‌ و ئێمه‌ش عه‌ره‌بین و باشتر له‌ مانای په‌ناهێنان تێده‌گه‌ین.

ته‌راونه‌ باسی له‌وه‌ش كرد، میوانداریكردنی ره‌غه‌د پێشێلكردنی یاسای ئوردن نییه‌، شانشینی ئوردن هه‌ر هاوڵاتییه‌كی ئوردنی و بیانی دادگایی ده‌كات ئه‌گه‌ر زیان به‌ وڵاتانی دراوسێ یگه‌یه‌نێت و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، بۆیه‌ لێره‌دا یاسای ئوردن یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت.

روونیشیكرده‌وه‌، له‌ كاتی تۆمه‌ت خستنه‌ پاڵ ره‌غه‌د و كه‌سانی دیكه‌ ئوردن پاكانه‌ی بۆ ناكات و نایشارێته‌وه‌، به‌ڵام بۆ نیشته‌جێبوونی ره‌غه‌د له‌ ئوردن رێوشوێنی پێویست هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌و مێوانه‌ و به‌هۆی رێگه‌پێدانی یاسای ئوردن ده‌رناكرێت، هیچ كار و چالاكیه‌كی سیاسی له‌ خاكی ئووردنه‌وه‌ نه‌كردوه‌ زیان به‌ عێراق بگه‌یه‌نێت.

 

ئاژانسه‌كان

 





ئەم هەواڵە 14974جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad