English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای حەوت ساڵ کارینا کاپوور و شارۆخان پێکەوە دەبن
2018-04-07 [06:23 AM]

ZNA – هەولێر


لە دوای حەوت ساڵ بەدەرنەکەوتنی هەردوو ئەکتەری سینەمای بۆلیوود، شارۆخان و کارینا کاپوور، جارێکی دیکە پێکەوە دەردەکەونەوە.

 

ئەو دوو ئەکتەرە لە ساڵی ٢٠١١ـدا بەشداریان لە فیلمێکدا بەناوی "RA.One" کرد و بڕیارە ئەمساڵ پێکەوە لە فیلمێکی دیکەدا رۆڵبگێڕن.

 

فیلمە نوێیەکە بەناوی "Salute"یە، تێیدا باس لە ژیاننامەی کەشتیوانێکی بۆشایی ئاسمانی هیندی دەکات بەناوی، راکیش شارما کە یەکەم هیندی بوو بچێتە بۆشایی ئاسمانەوە.

 

لە فیلمەکەدا شارۆخان رۆڵی شارما دەگێڕێت و کارینا رۆڵی هاوژینەکەی دەگێڕێت.

 

فیلمەکە لە قۆناغی بەرهەمهێناندایە و بڕیارە بەم نزیکانە کاری وێنەگرتنی دەستپێبکات و لە مانگی ئەیلوولی داهاتوودا لە سینەماکاندا نمایشدەکرێت.

 

لەلایەکی دیکەوە شارۆخان سەرقاڵی وێنەگرتنی فیلمێکی دیکەی سینەماییە بەناوی "Zero".





ئەم هەواڵە 9649جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad