English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بایەرن نازناوی بۆندسلیگا بەدەستھێنا 
2018-04-07 [08:04 AM]

ZNA – ھەولێر 


بۆ جاری شەشەم لەسەر یەک و بۆ جاری ٢٨ ھەمین لە مێژووی خۆی یانەی بایەرن میونشنی ئەڵمانی توانی نازناوی بۆندسلیگا بەدەست بھێنێت . 

ئێوارەی  ئەمڕۆ یانەی بایەرن میونشن لە یارییەکانی گەڕی ٢٩ خولی بۆندسلیگای ئەڵمانی رووبەرووی یانەی ئۆگسبۆرگ بووە. 

یانەی بایەرن توانی یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بۆ یانەی ئۆگسبۆرگ. 

گۆڵەکانی یانەی بایەرن میونشن لە خولەکەکانی ٣٢ , ٣٨, ٦٢ و ٨٧ لەلایەن یاریزانان کۆرینتین تۆلیسۆ و جەیمس رۆدریگز و ئاریان رۆبن و ساندرۆ فاگنەر تۆمار کران , تاکە گۆڵەکەی یانەی ئۆگسبۆرگیش لە خولەکی ١٨ لەلایەن بەرگریکاری بایەرن نیکۆلاس سۆلی بەھەڵە لە خۆیانی تۆمارکرد. 

بەم ئەنجامە یانەی بایەرن میونشن بە کۆکردنەوەی ٧٢ خاڵ توانی بۆ جاری شەشەم لە سەریەک نازناوی خولی ئەڵمانی بەدەست بھێنێت. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 6370جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad