English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ.. مێسی به‌ هاتریك شکستی بە لیگانێس هێنا
2018-04-08 [12:25 PM]

ZNA – ھەولێر


لە درێژەی یارییەکانی ھەفتەی ٣١ی خولی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە لە کامپ نو میوانداری یانەی لیگانێسی کرد و سەرکەووتنی بەدەست ھێنا.

لە گێمی یەکەمی یاریەکە مێسی توانی لە خولەکەکانی ٢٧ و ٣٠ دوو گۆڵ لە یانەی لیگانێس بکات و یانەکەی ٢-٠ پێشبخات.
لە گێمی دووەمی یاریەکە یانەی لیگانێس دوای چەند ھەوڵدانێک توانی لە خولەکی ٦٩ گۆڵێک لە لایەن نەبیل ئەلزھر تۆمار بکەن و ئەنجامەکە کەمبکەنەوە، بەڵام لە خولەکی ٨٧ مێسی توانی گۆڵی سێیەم و دڵنیایی بۆ یانەکەی تۆمار بکات.

بەم سەرکەووتنە بارسا ژمارەی خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ ٧٩ خاڵ و ھەناگاوێکی تر لە جامەکە نزیک بویەوە.

 

سیروان مزووری





ئەم هەواڵە 4804جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad