English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چه‌ند ریکۆردی مێسی له‌ یاریه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو
2018-04-08 [02:46 AM]

ZNA – ھەولێر


لیۆنێل مێسی لە یارییەکەی دوێنێ شەو بەرانبەر لیگانیس بە تۆمار کردنی ھاتریک و بەدەستھێنانی ٣ خاڵ بۆ یانەکەی، توانی کۆمەڵێک ڕیکۆردیش تۆمار بکات.


مێسی ژمارەی ھاتریکەکانی بۆ ٤٥ ھاتریک بەرزکردەوە و لە ئێستاشدا بە ٢٩ گۆڵ لە پێشەنگی گۆڵکارانی خولی ئیسپانیادایە و ھەروەھا بە ھاوبەشی لەگەڵ محەمەد سەڵاحی ھێرشبەری لیڤەرپوڵ لە پێشەنگی گۆڵکارانی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپادان.

لەو ژمارەیە ھاتریکەی لیۆ تۆماریکردوون ٤٠ ھاتریکی بۆ بارسێلۆنا بووە، لەو ژمارەیەش ٢٩ لەلالیگا، ٧ لە چامپیۆنزلیگ، ٣ لە جامی شای ئیسپانیا و ١ ھاتریکیش لە جامی سوپەری ئیسپانی بووە.

لە یارییەکەی شەوی رابردوودا مێسی بۆ یاریی شەشەم لەسەریەک لەلالیگادا لە دەرەوەی ناوچەی سزا گۆڵی تۆمارکرد، یەکەم یاریزانە لە ٢٠٠٣-٢٠٠٤ ەوە ئەو کارەبکات.

مێسی ریکۆردێکی دیکەشی یەکسانکردەوە و لەگەڵ رۆناڵدینیۆ یەکسانبووەوە کە لەیەک وەرزی لالیگادا ٦ گۆڵی بەلێدانی راستەوخۆ تۆمارکردووە، رۆناڵدینیۆ لە ٢٠٠٦-٢٠٠٧ ئەو کارەی کردبوو.

سیروان مزووری





ئەم هەواڵە 6226جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad