English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گریزمان لەبارەی بەرشەلۆنە بێ دەنگی دەشکێنێت 
2018-04-08 [04:21 AM]

ZNA – ھەولێر 


ئەنتوان گریزمان ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی دەڵێت , ھەر ھەنگاوێک بنێم ئەوا پێش دەست پێکردنی یارییەکانی جامی جیھانی دەبێت . 

لەمیانەی لێدوانێکی رۆژنامەوانی گریزمان رایگەیاند : ئەو زانیارییانەی لە بارەی پەیوەندی کردنم بە یانەی بەرشەلۆنە بڵاودەکرێنەوە , دوورن لە راستی و ھیچ رێککەوتنێکم لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە نییە . 

ھەروەھا گووتیشی : ئەگەر ھاتوو ریزەکانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدم جێھێشت ئەوا پێش دەست پێکردنی یارییەکانی جامی جیھانی ٢٠١٨ دەبێت بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی پۆزەتیڤانە بەشداری یارییەکان بکەم  . 

گریزمان راشیگەیاند : نامەوێت لە یارییەکانی جامی جیھانی مێشکم بە ھیچ شتێک سەرقاڵ بێت و رۆژانەی پەیوەندی تەلەفۆنیم بۆ بێت , دەمەوێت ھەموو ھزر و بیرکردنەوەم لەسەر ئەنجامدانی یارییەکان بێت . 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 8026جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad