English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باشترین شوێنی دانیشتن لە ناو فڕۆكە كوێیە؟
2018-04-08 [04:40 AM]

Z.N.A


ئەگەر نیازی سەفەر كردن بە فڕۆكەت هەبێت، ئینجا ئەگەر سەفەرێكی دوور بێت، دیاری كردنی كورسی دانیشتن لە ناو فڕۆكە یەكێك لە گرینگ ترین كارەكانی ئێوە دەبێت بۆ سەفەر بۆ ئەوەی كە شوێنی دانیشتنێكی ئارام بۆخۆتان دیاری بكەن و سەفەرێكی خۆش بكەیت.
كورسیەكانی تەنیشت تایەی فڕۆكە، نزیك دەرگای دەرچوون و كورسیەكانی پێشەوەی فڕۆكە باشن و لایەنگری زۆریان هەیە. ئەگەر كورسیەكانی پێشەوەی فڕۆكەتان هەڵبژاردبێت كە گەیشتی بۆ ئەو ووڵاتەی كە بۆی دەچیت یارمەتیدەرێكی باش دەبێت بۆ دەرچوون و تووشی گرفتی زۆر نابیت، ئەگەر دڵەراوكێت هەبێت لە سوار بوونی فرۆكە كورسیەكانی تەنیشت بالەكانی فڕۆكە هەڵبژێرن تاكوو هەست بە جولەی كەمتر بكەیت بە تایبەت ئەو كاتانەی فرۆكە خۆی لە هەور دەدات، لە كاتی شەو كورسیەكانی تەنیشت پەنجەرە بۆ پشوودان باشترە.
كورسیەكانی ناوەند لایەنگری كەم یان هەیە و كورسیەكانی نزیك بە شوێنی پشوودانی كارمەندانی فڕۆكەش باش نیە بە هۆی هاتووچۆی و دەنگی زۆری خەدەمەی فڕۆكە.
كورسیەكانی تەنیشت شوێنی دەرچوون بۆ پشوودانی پێ (قاچ) زۆر باشە جێگەی زۆری هەیە بۆ راكێشانی پێیەكانتان بەڵام منداڵان ناتوانن لەم كورسیانە دابنیشن.
كەیفی محەمەد
 





ئەم هەواڵە 16699جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad