English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوڵاتیان لە زیانەکانی ئەم پاککەرەوە ئاگادار دەکرێنەوە
2018-04-08 [05:15 AM]

ZNA- هەولێر


 

بەھۆی دەستکاری کردنی لیبڵەکانیەوە، لە کۆکایەکی شاری سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی خاوێنکردنەوەدا دەگیرێت و خاوەنەکەی رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە.

 

"گۆران قادر" سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لە کۆگاکانی کۆمپانیای سێڤی دەست بەسەر بڕێکی زۆر لیبڵی چاپکراودا گیراوە کە خاوەنەکەی بەویستی خۆی و بۆ درێژکردنەوەی ماوەی بەسەرچوونی ماددەکانی خاوێنکردنەوە بەکاریھێناوە.

 

گۆران قادر گوتی: جۆری ئەو ماددانەی بۆ خاوێنکردنەوە بەکاردەھێنرێت شلەمەنیەکانە و زیاتر بۆ لابردنی پەڵەو پیسی سەرکاشی بەکاردێت، کەبۆنێکی تیژی ھەیە و زیان بە تەندروستی مرۆڤ بەگشتی و بەتایبەت کۆئەندامی ھەناسە دەگەیەنێت.

 

گوتیشی: خاوێنکەرەوەکە ناوی "شتاب"ـە و لە بازاڕ بە ملخوار ناودەبرێت کە لەووڵاتی ئێرانەوە ھاوردە کراوە، بەکارھێنانی ئەوجۆرانە لە خاوێنکەرەوەکان زیانبەخشە و لەکاتی بەسەرچوونیشی زیانەکەی چەند بەرامبەر دەبێت.

 

راشیگەیاند: سەرجەم لیژنە ھاوبەشەکان ئاگادار کراونەتەوە خاوێنکەرەوەی "شتاب" لە ھەر دوکان یان مارکێتێکدا ھەبێت و بفرۆشرێت دەستی بەسەردابگرن بۆ لەناوبردنی.

 

ھەروەھا، دەستکاریکردنی لێبڵی سەر کاڵاوشمەکەکان و گۆڕینی زانیارییەکانی یاخود درێژکردنەوە ماوەی بەسەرچوونەکەی سەرپێچی و فێڵی بازرگانییە و لەلایەن لیژنە ھاوبەشەکانەوە سەرپێچیکار رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە.

 

گۆران قادر ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، دەست بەسەر تەواوی ماددە خاوێنکەرەوەکانی شتابی کۆمپانیای "سێڤی‌"دا گیراوە و لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە.

 

سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لە خانمان و کابانی ناوماڵ دەکات لەبەرئەوەی خاوێنکەرەوەی شتاب ماوەی بەسەرچوونەکەی دەستکاریکراوە بەکارینەھێنن، خاوێنکەرەوەکانی تریش بەوریاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکەن، لەکاتی زۆر پێویستدا نەبێت بەکاری نەھێنن و لەوکاتەشدا کەمامە ببەستن تا خۆیان لەزیانەکانی بپارێزن.





ئەم هەواڵە 8245جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad