English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مان یونایتد گەورەترین گرێبەست پێشکەش بە نەیمار دەکات
2018-04-08 [05:25 AM]

ZNA – ھەولێر 



یانەی مانشستەر یونایتدی ھاتە نێو کێبڕکێی ئەو یانانەی دەیانەوێت لە ھاوینی داھاتوو گرێبەست لەگەڵ نەیمار داسێلڤای ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان مۆربکەن. 

لەمبارەیەوە رۆژنامەی دەیلی مەیلی ئینگلیزی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویکردۆتەوە , یانەی مانشستەر یونایتد گرێبەستێکی گەورە پێشکەش بە یانەی پاریس سانجێرمان دەکات لە پێناو بەدەستھێنانی تواناکانی نەیمار داسێلڤا. 

لەھەواڵەکە ھاتووە , بەرپرسانی یانەی مان یونایتد ئامادەن ھەردوو یاریزان پۆل پۆگبا و ئەنتۆنیۆ مارسیال و بڕی ٥٧ ملیۆن یۆرۆ بە یانەی پاریس سانجێرمان بدەن لە پێناو بەدەستھێنانی تواناکانی نەیمار . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , بەرپرسانی یانەی مان یونایتد ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی نەیمار لە وەرزی داھاتوو لەخولی ئینگلیزی یاری بکات. 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 6661جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad