English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بێژەری میسری ئامال فەهمی ماڵئاوایی لە ژیان کرد
2018-04-08 [04:56 AM]

ZNA – هەولێر


خانمە بێژەری رادیۆیی میسری، ئامال فەهمی، لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

 

ئامال بە یەکێک لە میدیکارە پێشەنگەکان لە ناوچەی عەرەبیدا دەناسرێت.

 

ئەو خانمە میدیاکارە کە بۆ ماوەی ساڵێک بوو لە نەخۆشخانە مابووەوە، بەهۆی بەتەمەندا چوونی گیانی لەدەستدا.

 

ئامال فەهمی، ساڵی ١٩٢٦ لە دیاکبووە و و دەرچووی کۆلێژی ئادابی زانکۆی قاهیرەیە و لە ساڵی ١٩٥١ـەوە لە رادیۆ کاری کردووە و بەرنامەکانی بیسەری زۆریان هەبووە.

 

"چیرۆکی خۆشەویستی" یەکێک لە بەرنامانە بوون کە دەنگدانەوەی زۆری هەبوو و لەگەڵ هونەرمەندی گۆرانیبێژی میسری، عەبدولحەمید حافیز ئەنجامیداوە.

 

یەکەم خانم بوو لە میسر ببێتە بەڕێوبەری رادیۆیەک، ئەویش رادیۆی "شەرقولئەوست" بوو لە ساڵی ١٩٦٤ـدا و دوایین پۆستی گەورە وەریبگرێت، بریکاری وەزیری رۆشنبیری بوو.





ئەم هەواڵە 8308جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad