English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چما بایدەمیر دناڤ دلێ مەدایە؟
2018-04-09 [02:09 AM]

نووسینی: ئومێد خۆشناو



  ڕێک دوو ساڵ پێش بوو،شاندی خوشک وبرایانمان له‌ باکوور ته‌شریفیان هێنا بۆ باشووری وڵات.
له‌وه‌ی دوو ساڵ پێش و له‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، به‌شانازیه‌کی زۆره‌وه‌ یه‌کێک بووم له‌و هه‌ڤاڵانه‌ی له‌ پێشوازی هه‌ڤاڵانی باکوور بووم بۆ هه‌ولێری هه‌مووان.
به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌هه‌مان شوێن وبه‌هه‌مان مه‌به‌ست وێنه‌مان گرت.
له‌ وێنه‌ی دووساڵ پێش له‌نێوان ده‌میرتاش و بایده‌میر،بۆ وێنه‌ وه‌ستام،له‌وێنه‌ی چه‌ند ڕۆژ پێش ته‌نیا،بایده‌میر بوو،ده‌میرتاش به‌داخه‌وه له‌ زیندان بوو.
له‌کاتی گرتنی وێنه‌که‌،ووتم به‌داخه‌وه هه‌ڤاڵ له‌و وێنه‌ ده‌میرتاش لێره‌ نیه‌!.
له‌وه‌ڵامدا بایده‌میر ووتی،ئه‌وه‌ چاره‌نوسی هه‌موومانه‌!.
کاتێک بینیم فه‌له‌ک ناس ئوجا،هاته‌ نێوانمان ووتی،هه‌ڤاڵ تا ده‌وڵه‌ت نه‌بین،تۆو من و هه‌موومان،چاره‌نوسمان هه‌ر زیندانه‌،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ده‌وڵه‌تمان نه‌بێ،کوردستان خۆی بۆمان زیندانه‌.
هه‌روه‌ها له‌دیدارو کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆک،کاتێک له خزمه‌ت جه‌نابیان له‌ پێشوازی ئه‌و شانده‌ بووین،بینیم جه‌نابی سه‌رۆک وێڕای ستایش کردنی ڕۆڵی عوسمان بایده‌میر،فه‌رمووی ئه‌گه‌ر کوردستان له‌ دڵی تۆیه‌،دڵنیابه‌ تۆش له دڵی ئێمه‌ی....
ئیتر بژی یه‌کێتی کوردان.
بژی ئه‌وانه‌ی ئارمانجیان بۆ خاک بۆ نیشتمان و بۆ گه‌ل ڕوون و دروسته‌.
هه‌رچه‌ند باوه‌ڕی ته‌واوم به‌وه‌ هه‌یه‌،چ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ دوژمنی ئێمه  نین.
واته‌ نه‌عه‌ره‌ب نه‌فارس ونه‌ تورک دوژمنی ئێمه‌ نین،به‌ڵکو ئه‌وه‌ ئێمه‌ی کوردین خۆمان دوژمنی خۆمانین،بفه‌رموون سه‌یری لاپه‌ڕه‌و دێڕه‌کانی مێژوو بکه‌ن،بزانن چه‌نده خیانه‌تی ناوه‌خۆی و ناڕێکی ڕیزه‌کانمان زه‌ره‌رو زیانیان به‌دۆزی ئێمه گه‌یاندوه‌،تازه‌ترین نموونه‌ی زیندوو خیانه‌تی خاک فرۆشی که‌رکوکه‌،خۆ ئه‌گه‌ر خیانه‌ت نه‌با،مومکین نه‌بوو،که‌رکوک هێمای مان و نه‌مانمان،دڵی کوردستان وا به‌ئاسانی داگیربکرێ.
که‌وایه‌،ئه‌وانه‌ی کوردستان له‌دڵیانه‌،باشتر وایه‌ ڕیزه‌کانیان ڕێکخه‌ن و یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی به‌هێز بکه‌ن.
هه‌ڵبه‌ت بایده‌میرو هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌پێناو کوردستان بیر ده‌که‌نه‌وه‌،له‌دڵی ئێمه‌ن و دڵی ئێمه‌شن.





ئەم هەواڵە 2437جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad